شاندێكی پارتی گه‌یشته سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته سلێمانی و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له هه‌ریه‌كه له هۆشیار زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن و پشتیوان سادق، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
شانده‌كه له‌لایه‌ن بافل تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه پێشوازی لێكرا، كه هه‌ریه‌كه له رزگار عه‌لی و خه‌سرۆ گوڵ محه‌مه‌د و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.