حه‌لبووسی داوایكرد كۆمیسیۆن له سه‌لامه‌تی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی دڵنیا ببێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "محه‌ممه‌د حه‌لبووسی" داوای له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی‌دا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێری ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی عێراق بپشكنێت و له سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی دڵنیا بێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی "حه‌لبووسی" له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی، "حه‌لبووسی" به پێویست و گرنگی زانیوه رێژه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری زیاتر بكرێت و رێكاری پێویست بگیرێته به‌ر بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری، تا بتوانرێت زۆرترین كه‌س ئه‌و تۆماره‌ی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها "حه‌لبووسی" هانی كۆمیسیۆنی داوه، رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوودا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به پاك و بێگه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌رێت و ده‌رفه‌ت بۆ گزی و ساخته‌كاری له پرۆسه‌كه‌دا نه‌مێنێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به پێویستیی زانی، كۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی جیهانی گرێبه‌ست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بپشكنێت و له سه‌لامه‌تی پرۆسه‌كه دڵنیا ببێته‌وه.