عه‌لی بابه‌جان: هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌

"پرسی كورد له‌ توركیا ره‌وایه و دەبێ بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت‌"
kurdistan24.net

K24-ئیستانبوڵ

عه‌لی بابه‌جان، سه‌رۆكی پارتی دیموكراسی و پێشڤه‌چوون رایگەیاند، پرسی كورد له‌ توركیا ره‌وایه‌ و هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، عه‌لی بابه‌جان سه‌رۆكی پارتی دیموكراسی و پێشڤه‌چوون گوتی، پرسی كورد له‌ توركیا ره‌وایه‌ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌.

عه‌لی بابه‌جان راشیگەیاند، پێویسته‌ كێشه‌ی كورد له‌ توركیا له‌ رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌ویش به‌ ناساندنی مافی سه‌ره‌كی زگماكی و زمانی دایك ده‌بێت. له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا په‌رله‌مانتار و سیاسه‌تمه‌داری پارته‌كانی دیكه‌ ده‌چینه‌ رێزی جزبه‌كه‌یه‌وه‌.

عه‌لی باباجان، گوتیشی: "پەیوەند

گرنگییه‌كی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و پێویسته‌ له‌نێوان وڵاتانی دراوسێ ئاسانكاری بكرێت بۆ هاتووچۆی مرۆیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

باباجان، گوتی: "بەر لە ھەموو شتێك ئێمە دەڵێین لە توركیا كێشەی كورد ھەیە، حكومەت دەڵێ نییە، بەڵام ئەوە بە قسەی ئەوان نابێت، بەڵكو دەبێ لە كوردان بپرسن، كە ئایا كێشەی كورد ھەیە یان نا؟، ئێمە پێمانوایە كێشە لەنێوان حكومەت و كوردان ھەیە و دەبێ لەنێو خۆماندا ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین، بۆ ئەمەش دەبێ مافی رەوا بە ھەموو مرۆڤەكان بدرێت، لەگەڵ زمانی توركی دەبێ ھەر كەسێك بە زمانی دایكی پەروەردە بكرێت، كە ئەمە مافێكی سەرەكی مرۆڤە و دەبێ بە ھەموو ھاووڵاتیانی توركیا بدرێت".

لەبارەی دەستگیركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئەندام و لایەنگرانی دیكەی ھەدەپە، باباجان دەڵێ: "ھەرچەندە من زۆر ئاگاداری كەیسی دەمیرتاش نییە، بەڵام بەپێی گوتەی یاسا ناسان، ھیچ پێویست نییە دەمیرتاش بخرێتە زیندانەوە، بۆچوونی ئێمە وایە تا بەڵگەی فەرمی لەسەر كەسێك نەبێت بە تۆمەت دەستگیر نەكرێت".

ماوەیەكە لە شەقامی توركیا باس لەوە دەكرێت، كە ژمارەیەك پەرلەمانتار و ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراسی و پێشڤه‌چوون. لەوبارەوە عەلی باباجان رایگەیاند: "پێمان گوتون جارێ چاوەڕێ بكەن، لە ماوەیەكی نزیكدا دەرگایان بۆ ئەو كەسانە دەكەینەوە كە دێنە ناو حزبەكەمان".