رۆناڵد كومان: تا ئه‌م كێشه‌یه‌م بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ناتوانم ئه‌م وه‌رزه نازناو ببه‌مه‌وه
بارسێلۆنا دوای ئەنجامدانی ١٠ گەڕ رۆناڵد کومان تەنیا ١٤ خاڵی بەدەستهێناوە، ٣٣ ساڵه بارسێلۆنا ئەوەندەی سه‌رده‌می رۆناڵد کومان خراپ نه‌بووه، له ئێستادا بارسا به 14 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می لالیگا دێت، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش پێیوایه به‌م هێڵی به‌رگرییه ناتوانن ئه‌م وه‌رزه ناسناو ببه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت و ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7 دێسێمبه‌ری 2020 ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا زۆر له ئاستی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی ناڕازییه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌م یاریزانانه‌ی به‌رگری ناتوانن ناسناو ببه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: رۆناڵد كومان له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس گۆرانكاری زۆر ده‌كات و پلانی (بی) به‌كاردێنێت و بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مێسی پشوو وه‌ربگرێت.
بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كردووه، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یوڤێنتۆس ده‌كات.