پاپا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره له مانگی (ئازار/ مارس)ی ساڵی داهاتوو، پاپای ڤاتیكان، "فرانسیس" سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا و مووسڵ بكات و شوێنه‌واری "ئور" به‌سه‌ر بكاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ڤاتیكان، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، رۆژی (5ی ئازار/ مارسی 2021) ده‌ستپێده‌كات و تا (8ی ئازار/ مارسی 2021) ده‌خایه‌نێت.
هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق دوای ئه‌وه دێت له ساڵانی رابردوو ژماره‌ی كریستیانه‌كان له عێراق رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و به‌شێكی زۆریی كریستیانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری به‌غداش، له هه‌رێمی كوردستان په‌نا دراوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی 2020/2/19، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە و بانگهێشتی قەداسەتی پاپاشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەو دیدارەدا، ئاماژە بە رەوشی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، كە جێگە و پێگەیان لە هەموو رووێكەوە پارێزراوە. ئەوەش خرایەڕوو، هەرێمی كوردستان نەك تەنها بۆ مەسیحییەكانی كوردستان، بەڵكوو بۆ مەسیحییەكانی تەواوی عێراق، هەرێمێكی ئارام بووە و بە ئاسوودەیی دەژین و نموونەیەكی جوانی بەیەکەوەژیانە.