ئاماری نوێی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 372 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 12 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئاماری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، ئاماژه به‌وه كراوه، له 24 كاتژمێری رابردوو، پشكنین بۆ 4 هه‌زار و 619 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 372 كه‌س پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، 176 تووشبووی كۆرۆناش به ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه.
