سبهی كۆبوونهوهی سێقۆڵی بهڕێوهدهچێت
K24- سلێمانی:
سبەی لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی، یەکێتی و گۆڕان بەڕێوەدەچێت، ھەرسێ لایەنەکەش کۆکن لەسەر ئەوەی، كه کۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ ههڵسهنگاندنی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گرنگە.
لهو بارهشهوه سۆران جهمال، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: ئهنجامدانی ئهو كۆبوونهوهیه لهو قۆناغهدا زهرورهتێكی حهتمییه، بۆ ئهوهی بگهنه بڕیارێكی راست و دروست و ئامانجیانە لایەنەکان بەیەکەوە لەگەڵ بەغدا دانوستان بکەن.
لهكاتێكیشدا ئەو سێ لایەنە بە ھاوبەشی کارنامەی حکومەتیان لە ناوخۆ و لەگەڵ حکومەتی عێراق داڕشتووە، بۆ یەکخستنی ھەڵوێستەکانیش چەند رۆژێکە زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی دەکرێت، وهك عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنهوهی گۆڕان ئاماژهی پێ دهدات، ئەوەی بەلای گۆڕانەوە گرنگە لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی، بابەتی بژێوی ھاووڵاتییان و پشکی ھەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوی عێراق، لەگەڵ یەکێتیش دیدگای ھاوبەشیان ھەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی.
هاوكات حەسەن جەباری، کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانیش جهخت دهكاتهوه، پارتی مەبەستیەتی بۆ دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تێڕوانینی جیاواز لە نێوان لایەنەکان نەبێت، وەکو پارتیش کۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ دۆخی ئێستا بە گرنگ دەزانن.
باس کردن لە دۆخی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و بابەتی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پرسی لامەرکەزیی کارگێڕی و دارایی، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان دەبیت.
H.B