خه‌میس خه‌نجه‌ر: خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سكرتێری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی نه‌رێنییه و زیان به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م گوتانه‌ی خه‌نجه‌ر له تویتێكدا له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌یدا له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "له‌م رۆژگاره سه‌خته‌دا پێویسته هه‌موومان له حیسابه به‌رته‌سكه‌كان دوور بكه‌وینه‌وه، كه باجه‌كه‌یان زۆر قورس ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆ ئاینده‌ش".
سكرتێری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هیوای گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به دیدگایه‌كی نیشتمانیی ئاینده چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بكرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدا، تا ئێستا چه‌ندین جار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه.
H.B