یه‌كه‌م كه‌س بناسه كه ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیا، ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌عات 6:31 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020 به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ده‌ستیان به ڤاكسینه‌یشنی خه‌ڵكی به‌ریتانیا كرد.
یه‌كه‌م لێدانی ژه‌می ڤاكسینه‌كه رووبه‌رێكی به‌رفراوانی ته‌واوی به‌ریتانیای گرته‌وه‌و به‌پێی ئاژانسه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی یه‌كه‌م له ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا، قۆتاغی یه‌كه‌م ناونرا (V-Day) كه مه‌به‌ست له رۆژی ڤاكسینه.
مارگرێت كینان -91 ساڵ، كه هه‌فته‌ی داهاتوو جه‌ژنی له‌دایكبوونێتی، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه سه‌عات 6:31 ی به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی كۆڤێنتری به ماسكێكی پزیشكی و تیشێرتێكی شین و كڵاوێكی كریسمیسه‌وه خۆی كرد به نه‌خۆشخانه‌دا و ڤاكسینه‌كه‌ی لێدرا.
ئه‌و به بی بی سی وت: " هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه ده‌بمه یه‌كه‌مین كه‌س كه ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرم دژی كۆڤید-19" وتیشی: "ئه‌مه ده‌بێته باشترین دیاری پێشوه‌ختی جه‌ژنی له‌دایكبوونم".
به‌هۆی لێشاوی داوای زۆری خه‌ڵك له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ئارامبگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌یشتی هاووڵاتیان مه‌ترسی زیاتره وه‌ك له ڤایرۆسه‌كه ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت. ده‌شڵێن: "پێویسته په‌یوه‌ندی بكه‌ن به تیمه‌كانی پزیشكی بۆ تا خشته‌ی چاوه‌ڕوانی دابنێن كه ده‌شێت به‌شێكیان بكه‌ونه دوای سه‌ری ساڵی نوێ".
سایمۆن ستیڤینز سه‌رۆكی ته‌ندروستی نیشتمانی ئینگلته‌را وتی: "ئه‌مڕۆ ته‌نیا هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له فراوانترین پرۆگرامی ڤاكسینه‌یشن كه له‌سه‌تاسه‌ری وڵات ده‌ست پێده‌كات".
هه‌روه‌ها وتی: "پێویستمان به چه‌ندین مانگه بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به پرۆسه‌كه بهێنین.... ئه‌مه خاڵی وه‌رچه‌رخان و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌جه‌نگین دژی ڤایرۆسه‌كه".
رۆژی 2ی كانوونی دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ر و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech) ئه‌ڵمانی پێكه‌وه گره‌نتی ئه‌وه‌یاندا كه به‌شێوه‌ی خێرا و سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌یشن له هه‌فته‌ی داهاتوو-ه‌وه له‌به‌ریتانیا ده‌ستپێبكه‌ن.
هه‌ر ئه‌و رۆژه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ڤاكسینه‌كه به‌رده‌سته و به‌كاردێت له‌ته‌واوی به‌ریتانیا.
هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ش بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان دووپاتیانكرده‌وه كه ڤاكسینه‌كه به‌رێژه‌ی 95% سه‌ركه‌وتووه.
كۆمپانیای فایزه‌ر پێشتر بڕیاریدابوو كه له‌سه‌ره‌تای رێككه‌وتنه‌كه‌یدا زیاتر له 40 ملیۆن ژه‌می ڤاكسین له ساڵی 2020 و 2021 بۆ به‌ریتانیا دابینبكات.
هه‌روه‌ها هیو بیم په‌یامنێری ته‌ندروستی و روماڵكاری بواری ته‌ندروستی به‌ریتانیا و جیهان-ی كه‌ناڵی بی بی سی له تویتێكدا ئاشكرای كرد كه 800 هه‌زار كارمه‌ندی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو نه‌خۆشخانه‌و ماڵه‌كانی به‌ریتانیا ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ر وه‌رده‌گرن.