ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی پاكستانی ده‌سه‌پێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به "فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس"ی سووپای پاسداران، سزای ئابووری به‌سه‌ر هاووڵاتی پاكستانی "یوسف عه‌لی مه‌راج" سه‌پاند.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌شه‌پێدانی چه‌كی كیمیاوی، سزای به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانی و به‌ڕێوه‌به‌ركه‌ی سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، "سزایه‌كی نوێمان له‌سه‌ر "گرووپی شه‌هید مه‌یسه‌می" و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی "میهان به‌به‌ری" سه‌پاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه سه‌ر به رێكخراوی داهێنان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێرانه".
"ستیڤن مونچین" وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، "گه‌شه‌پێدانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له ئێران، مه‌ترسی له‌سه‌ر دراوسێكانی و جیهان درووست ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌بێته‌وه، كه رژێمی ئێرانی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كیمیاوی بدات و له رێگه‌ی میلیشیاكانیه‌وه به‌كاریبهێنێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز