نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (370) ملیۆن دۆلار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان كۆده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌رانه‌كانی ساڵی (2021)، له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌ك له رێگه‌ی (ڤیدیۆ كۆنفرانس)ه‌وه له نیویۆرك، بۆ كۆمه‌كبه‌خشانی سازكردبوو، زیاتر له (370) ملیۆن دۆلاریان بۆ سندوقی فریاگوزاری كۆكرده‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ گیوتیرس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "ئه‌و سندوقه یه‌كێكه له ئامرازه خێراكانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی له‌ناكاو و كه‌ڵه‌كه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی نابنه كاری له‌پێشنه له ئاستی جیهانیدا".
مارك لوكۆك، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رپه‌ریشتیاری سندوقی فریاگوزاری ده‌كات، روونیكرده‌وه، "ئه‌و سندووقه له ساڵی (2005)ه‌وه دروستكراوه، ئه‌م ساڵ هاوكاری ملیۆنان خه‌ڵكی كردووه، كه پێویستیان به خۆراك، چاودێری، شوێنی حه‌وانه‌وه و پاراستن هه‌بووه".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، "(50) لایه‌نی كۆمه‌كبه‌خش به‌ڵینی به‌خشینی بڕی پاره‌یان داوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه كۆمه‌كبه‌خشه‌كان ئاشكرا بكرێت.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی كرد، "سندوقی فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی (2020)دا، به بڕی زیاتر له (900) ملیۆن دۆلار، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، نه‌خۆشی، گرژی و كاره‌ساتی سرووشتی به‌كاریهێناوه، هاوكاری نزیكه‌ی (65) ملیۆن كه‌سی له (52) شوێن و وڵاتی جیاجیادا كردووه".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس