ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران كردی بایدن هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
جایك سۆلیڤان، كه له‌لایه‌ن جۆ بایدن، بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیداره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی ده‌سنیشان كردووه، رایگه‌یاند، له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، كۆماری ئیسلانی ئێران ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ناو سندوقه‌كه.
سۆلیڤان له لوتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكه جێبه‌جێكاره‌كاندا كه رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" رێكیخستووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه ناو سندوقه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و ناچاركردنی تاران به پابه‌ندبوون به مه‌رجه‌كانی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكاش ئاماده ده‌بێت رێز له ناوه‌ڕكی رێككه‌وتنی ساڵی 2015 بگرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێمان وایه ئه‌م هه‌نگاوه مه‌حاڵ نییه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی تێدایه كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بایدن هه‌وڵ ده‌دات له‌و زیانه پاشگه‌ز بێته‌وه، كه به بڕوای تیمه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا روویداوه، كه له ساڵی 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی راگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه واتا هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران و رێگه‌خۆشكردنی ملیاره‌ها دۆلار بۆ تاران، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م دانوستانی به‌رده‌وام له‌باره‌ی پرسگه‌لێك له‌به‌رده‌م ئێران.
سه‌رچاوه: وۆڵ ستریت جۆرناڵ
H.B