یاریزانێکی باشاک شەهیر بە رەگەز پەرستی تۆمەتبار کراوە

مەهمەت تۆپال یاریزانی باشاک شەهیر
مەهمەت تۆپال یاریزانی باشاک شەهیر

K24- هەولێر

دوای ئەوەی لە یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و باشاک شەهیر نابژیوانی چوارەمی یارییەکە بە بەکارهێنانی قسەی رەگەز پەرستی تۆمەتبار کرا، یارییەکە تەواو نەکرا و یاریزانانی یانە تورکیەکە یاریگایان جێهێشت.

دوای یارییەکە ئیمانوێل روشۆ رۆژنامەنوسی رۆمانیایی ئاشکرای کردووە، مەهمەت تۆپال یاریزانی یانە تورکیەکەش سوکایەتی بە گەلی رۆمانیا کردووە و گوتوویەتی '' رۆمانیەکان لە وڵاتی ئێمە قەرەجن ''، بۆیە یوێفا لێکۆلینەوەی لەسەر ئەو یاریزانەش دەست پێکردووە و لە ئەگەری راستی و دروستی ئەم هەواڵە، چاوەڕێ دەکرێت یاریزانە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

لە یارییەکەی نێوان ئەو دوو یانەیە، لۆچێسکۆ ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکە بە ووشەی '' پیاوە رەشەکە '' ئاماژەی بە یاریزانێکی یانەی باشاک شەهیر کردووە، بۆیە یاریزانەکانی ئەو یانەیە یاریگایان جێهێشت.