ترەمپ: سكاڵای تێكساس زۆر بەھێزە و وڵاتەكەمان پێویستی بە سەركەوتنە

تره‌مپ: چۆن دەتوانی سەرۆكایەتی بەدەست بێنیت لە كاتێكدا زۆربه‌ی خەڵكەكە لەو بڕوایەدانە ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكان كراوە؟
سەۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ
سەۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا دەستوەردان بكات لەو سكاڵایەی ویلایەتی تێكساس بەرزیكردووەتەوە لە دادگای باڵا بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی دەنگدان لە چوار ویلایەتی یەكلاییكەرەوە بۆ دەستنیشانكردنی كەسی براوە لە ھەڵبژاردەنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەمڕۆ چوارشەممە نووسیویەتی: دەستوەردان لە سكاڵای تێكساس (و چەندین ویلایەتی دیكە) دەكەین، سكاڵایەكی گەورەیە، وڵاتەكەمان پێویستی بە سەركەوتنە".

تویتی ترەمپ 1

لەمیانی كۆمێنتدانی لەسەر رەتكردنەوەی داوای كۆمارییەكان لە لایەن دادگای باڵاوە بۆ بۆ لەناوبردنی 2.5 ملیۆن كارتی دەنگدان، كە بەڕێگای پۆستەوە نێردراون، ترەمپ گوتی: "ئەو داوا و سكاڵایەی ھەموویان چاوەڕێ دەكەن" ئەوە بوو، كە داواكاری گشی لە ویلایەتی تێكسان بەرزیكردەوە و ھاوتاكانی لە ویلایەتەكانی لویزیانا و ئەركنساس و ئەلاباما چوونە ریزیەوە.

ترەمپ جەختیكردەوە لەوەی ئەو سكاڵایە "زۆر بەھێزە" و لەگەڵ گشت پیوەرەكان دەگونجێت. سەرۆكی ئەمەریكا بەردەوام بوو و پرسی: "چۆن دەتوانی سەرۆكایەتی بەدەست بێنیت لە كاتێكدا زۆرینەی ھەرە زۆری خەڵكەكە لەو بڕوایەدانە ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكان كراوە؟".

تویتی ترەمپ 2

بە پەلە تویتەر نیشانەیەكی "ھۆشداری"ی لەسەر ئەوە تویتەی ترەمپ دانا، گوایە تویتەكە باس لە ساختەكاری ھەڵبژاردنەكانی "ململانێ لەسەر" دەكات.

ترەمپ سوورە لەسەر رەتكردنەوەی داننان بە دۆڕاندنی خۆی لە ھەڵبژاردنەكان، ركابەرەكانی خۆی لە دیموكراتەكان بە فرت وفێل و یاریكردن بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن تۆمەتبار دەكات.

ھەڵمەتی ھەڵبژاردەنەكانی ترەمپ بەدەیان سكاڵایان پێشكەشكرد دژ بە ئەنجامەكانی دەنگدان لەو ویلایەتە یەكلاییكەرەوانەی دەستنیشانی براوە دەكەن لە پێشبڕكێی سەرۆكایەتی ئەمەریكا؛ بەڵام دادگا زۆربەیانی رەتكردەوە.

سەرچاوە :RT