برای عه‌قید هەمزە شارستێنی: ئه‌وانه‌ی برای منیان شه‌هید كرد كەس نازانێت كوڕی كێن و چیان دەوێت
K24- دوكان:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ژمارەیەك چەكدار لە شارۆچكەی دووكان عەقید هەمزە محەمەد شارستێنی، جێگری لیوای 128ی دووكانی هێزی بەرگری فریاكەوتنیان شەھید كرد، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا برای عەقید ھەمزە ده‌ڵێت: "ژمارەیەك چەكدار كە كەس نازانێت كوڕی كێن و چیان دەوێت، براكەی منیان شەھیدكردووە".
لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ شارۆچكەی دووكاندا و بەهۆی بەركەوتنی بەرد بەسەریدا عەقید "هەمزە محەمەد شارستێنی" جێگری لیوای 128ی دوكانی هێزی بەرگری فریاكەوتن گیان لەدەستداو تەرمەکەی رەوانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌ك هێرشكار و چه‌كدار به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه پشێوییان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین ناوه‌ته‌وه و به چه‌كی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر داموده‌زگا حزبی و حكومیه‌كان و تا ئێستا چه‌ندین فه‌رمانگه، باره‌گای حزبی و شوێنی جیاوازیان سووتاندووه.
H.B