نوێترین ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (288)ـی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنا له‌ (24) كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌
ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندرووستی
ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندرووستی

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (288)ـی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنا له‌ (24) كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، (11) كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (248) كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ شه‌و و رۆژی رابردوودا ئاماره‌كان به‌م جۆره‌ن:

1- پشكنین: 3999

2-  تووشبوو: 248

3- چاکبوونه‌وه‌: 497

4- مردن: 11

به‌ گشتیی له‌ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، ئاماری گشتیی به‌م جۆره‌یه‌:

1- کەرەنتینكردنی هاووڵاتیان: 21871

2- پشکنین: 856722

3- تووشبوون: 99749

4- چاکبوونه‌وه‌: 63719

5- لەژێر چارەسەر: 32763

6- مردن: 3267