گفتوگۆكانی نێوان ههولێر و بهغدا بهردهوامە
K24 – ھەولێر:
شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم ماوەی دوو رۆژە لە بەغدان و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە. لە بارەی پرۆژە یاسایی پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی، بە پێی زانیارییەکانی کوردستان، شاندەکەی حکومەتی ھەرێم ھیچ بەھانەیەکی یاساییان بۆ حکومەتی عێراقی نەھێشتووەتەوە و پابەندی خۆیان بۆ تەواوی بڕگەکانی یاسایی قەرز دووپاتکردووەتەوە، له بهرامبهر ناردنی شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان له لایهن حكومهتی عێراقهوه. هاوكات گوتهبێژی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سهمیر ههورامی بە كوردستان24ی رایگهیاند: هیچ هێڵێكی سوورمان لهسهر جێبهجێكردنی یاسای قهرز نییه و حكومهتی ههرێمی كوردستان هیچ بیانوویەكی یاسایی بۆ بهغدا نههێشتووهتهوه.
ھەرچی لە پرۆژە یاسایی قەرزکردن ئاماژەیان پێکراوە، حکومەتی ھەرێم تەواوی پابەندی خۆی بۆ جێبەجێکردنی دووپاتکردووەتەوە تەنھا لە پێناو وەرگرتنی 320 ملیار دینارەکە، کە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و12ی بەشێک لە فەرمانبەرانی ھەرێمە.
فرە بڕیاری نێو کوتلەکانی شیعە و سووننە بە تەواوی رەنگدانەوەی بەسەر حکومەتی عێراقەوە ھەیە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵ دەدات تاکو لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان کۆبێتەوە و پێیان رابەگەیەنێت، ھەرێم ئامادەیی ھەیە پابەندی دەستوور و رێکارە یاساییەکان بێت، بە تایبەت بۆ پرۆژە بوودجەی ساڵی 2021، نابێت کێشەکان درێژە بکێشێت و دیسانەوە قووتی فەرمانبەری ھەرێم بکرێتە کارتێکی سیاسی و بەکاربھێنرێت بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.
نەدا کەعەبی، شرۆڤەکاری سیاسی گوتی:" دەبێت رێکەوتنەکان بە نووسراوبن و لە چوارچێوەی دەستووردابن، تاکو ھەردوولا بەغدا و ھەرێمیش پابەندی رێکەوتنەکان بن، چونکە دواجار ئەگەر حکومەتەکانیش گۆڕانکاریان بەسەرھات ئەوە دەبێت ئەو رێکەوتنانە وەک خۆی بمێننەوە، لە بەر ئەوەی ئەم رێکەوتنە بۆ کەسەکان نیە، بەڵکو بۆ خەڵکە و دەستووریە".
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی ھەرێم و عێراق، شاندەکەی حکومەتی ھەرێم زیاتر لە جارێک جەختیان لەوە کردووەتەوە، ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ رێکدەکەوێت بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە ئەوان دەیانەوێت، ھاوکات 50%داھاتی ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان بەپێی ماددەی 14ی دەستووری عێراق رادەست دەکەنەوە لە بەرامبەر پێدانی شایستەداراییەکانی ھەرێم.