به‌غدا شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه‌

بەغدا پێنج مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی نەناردووە"
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەغدا پێنج مووچەی ئەم ساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە. ئەم مووچانەش دەکەونە پێش تێپەڕاندنی یاسای قەرزەوە.

سەباح سوبحی، پسپۆڕی بواری دەستوور گوتی: بە گوێره‌ی رێککەوتنەکان دەبێت حكومه‌تی عێراق ئەو مووچانە بنێرێت چونکە ئەو کات رێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە و یاسای قەرزیش پەسەندنەکرابوو.

لە مانگی 12داین، بەڵام حکومەتی فیدراڵی تەنیا مووچەی شەش مانگی دابین کردووە. بە ھیچ شێوەیەک پارەی مانگەکانی پێنج، شەش و حەوتيان نەناردووە. دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی مستەفا کازمی، رێککەوت، بڕیار وابوو، بۆ مانگەکانی داھاتوو، بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوانیاندا ھەیە، 320 ملیار دینار مانگانە بنێرن، كە بەشێک لە مووچەی ھەرێم و ھەمووی نییە، باقییەکەی لە ھەرێمی کوردستان دابین دەكرێت، بەڵام مووچەی 5 مانگی نەناردووە.

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئەو 5 مووچەیە پێش تێپەڕاندنی یاسای قەرزە و دەبێت بەغدا وەک شایستەی دارایی ھەریمی کوردستان بینێرێت.

تێپەڕاندی یاسای قەرز بەبێ ھەرێمی کوردستان ھێندەی دیکە قەیرانی ئابووری ھەرێمی کوردستانی زیاترکرد. نەناردنی ئەو 5 مووچەیەی پێش تێپەڕاندنی یاساکە نادەستوریە؛ چونکە ھەولێرو بەغدا رێککەوتنیان ھەیە.

سەباح سوبحی، پسپۆڕی بواری دەستوور گوتی: ھۆکاری نەناردنەکەی سیاسییە و بەشێک لە لایەنی شیعی و سوننە تەگەرە دەخەنە بەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان.

دوای تێپەڕاندنی یاسای قەرز، کە دژی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بوو؛ بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی ئامادەی رێککەوتن و پابەندبوونی بە رێککەوتنەکەوە دەربڕی. شاندێکی باڵا لە بەغدایە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە. داواش لە حکومەتی عێراق کراوە، پابەند بن، بە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە دەستوور و مافی خەڵکی کوردستان.