سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی سزا دژی رووسیا رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئۆكرانیا، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی سزا ماوه‌ی (6) مانگ دژی رووسیا رێككه‌وتن.
باریند له‌یتس، وته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له توێتێكدا رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی سزا دژی رووسیا رێككه‌وتوون".
سزاكه له (31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) كۆتایی پێده‌هات، به‌ڵام درێژكرایه‌وه بۆ (31ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2021).
یه‌كێتی ئه‌وروپا، له باره‌ی چاره‌سه‌ری گرژییه‌كانی ناوچه‌ی "دونباس"ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات، رێككه‌وتنی "مینسك"ی جێبه‌جێنه‌كردووه، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ نكۆڵی له‌وه ده‌كات، به‌شێك بێت له گرژییه‌كانی ناوخۆی ئۆكرانیا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی (2014)ه‌وه، سزای به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، چه‌ند جارێك ماوه‌ی سزاكه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی