گەشتی راستەوخۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەستپێدەکرێنەوە

K24 – ھەولێر:
ھێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، دەستدەکرێتەوە بە گەشتە راستەوخۆکان نێوان فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەن.
19 ئەم مانگەش یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی گاتویک لە لەندەن ئەنجام دەدرێت.
گەشتە ئاسمانیەکان راستەوخۆن و لە ھەرسێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، سلێمانی و بەغداوە ئەنجام دەدرێن.