پاپا فرانسیس داوای گهڕانهوهی كریستیانهكان بۆ سووریا و عێراق دهكات
K24 – ھەولێر:
پاپا فرانسیس داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ھانی کریستیانەکان بدات بۆ گەڕانەوەیان بۆ سوریا و عێراق.
پاپا فرانسیس گوتی: بوونی کریستیانەکان لە سووریا و عێراق بۆ سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەو ناوچەیە گرنگە.
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد، ئەو کریستیانانەی بەھۆی شەڕەوە لە سووریا و عێراق ھەڵھاتوون، ھانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
ئەم قسانەی پاپای ڤاتیکان دوای ئەوە دێت، کە بڕیارە وەک یەکەم پاپا، لە ئاداری ساڵی داھاتوو سەردانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بکات.