له چین 15 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، لیژنه‌ی نیشتمانی ته‌ندرووستیی چین رایگه‌یاند، به‌راورد به دوێنێ ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا زیادیكردووه.
لیژنه‌كه ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ (15) حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیان تۆمار كردووه، هه‌رچی دوێنێیه (12) حاڵه‌ت تۆمار كرابوون.
ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی ته‌ندرووستیی چین روونیكردووه‌ته‌وه، (9) حاڵه‌تی ده‌ستنیشانكراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و (4)یشیان له هه‌رێمه‌كانی "سیچوان" تۆمار كراوون و (2)یشیان له هه‌رێمی "هیلونگجیانگ" ده‌ستنیشانكراوون.
له چین، كه‌سێك نیشانه‌ی نه‌بێت، لیژنه‌ی ته‌ندرووستیی وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه تۆماری ناكات.
تا ئێستا له چین (86) هه‌زار و (688) كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوون و له‌و ژماره‌یه (4) هه‌زار و (634) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ر