له سه‌رده‌می تره‌مپدا كه‌سێكی دیكه له‌سێداره درا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا، نۆیه‌م سزای له‌سێداره‌دانیان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا جێبه‌جێكرد.
"براندون بێرنارد" تاوانبار كرابوو به تاوانێكی كوشتن به‌ر له (20 ساڵ)، سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و به شێوازی ئه‌مه‌ریكایی له‌سێداره‌درا.
"بێرنارد" له ساڵی (1999) له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكی دیكه، ژن و پیاوێكیان رفاندبوو، ناچاریان كردبوون پاره‌كانیان پێ بده‌ن و دوای كوشتن‌یان ته‌رمی هه‌ردووكیان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا سووتاندبوو.
زۆرێك داوایان كردبوو، "بێرنارد" له‌سێداره نه‌درێت، چونكه له زینداندا ره‌فتاری باش بووه و ئه‌و كاته‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه، ته‌مه‌نی زۆر نه‌بووه، یه‌كێك له‌و داواكارانه، "كیم كاردشیان"ی ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی بوو له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئیداره‌ی "تره‌مپ" گوێی به داواكارییه‌كانیان نه‌دا.
بڕیاره‌كه، كه له سه‌روبه‌ندی كۆتایهاتنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی "تره‌مپ" له كۆشكی سپی جێبه‌جێكراوه و چوار بڕیاری دیكه‌ی هاوشێوه بۆ له‌سێداره‌دان هه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی كه ماویه‌تی له كۆشكی سپی، "تره‌مپ" بڕیاری جێبه‌جێكردنیان بدات، ئه‌وا؛ "تره‌مپ" ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا زۆرترین سزای له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێ كردبێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ر