ئه‌مه‌ریكا: له ئه‌فغانستان ئێمه ده‌كشێینه‌وه و هێزی ناتۆ زیاتر ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، "كینیس ماكینزی" رایگه‌یاند، دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان، ژماره‌ی هێزه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، زیاد ده‌كرێن.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له حاڵه‌تی پێویستدا.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌یان له‌و وڵاته، هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنانی سوپای ئه‌فغانستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانی‌دا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، "كینیس ماكینزی" به پێویستی زانی پرۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی له ئه‌فغانستان به‌رده‌وام بێت و گوتیشی: دوای رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان، ئه‌و هێزه ئێستا هێرش ناكاته سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه بیانییه‌كان و شه‌ڕی ته‌نیا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی كابوڵه.
مانگی (شوبات/ فێبرایه‌ری 2020)، ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، له "ده‌وحه"ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا، تاڵیبان رێگه نادات خاكی ئه‌فغانستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كار بهێنرێت.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر