هاندەرانی لیڤەرپوول لە راهێنەری یانەکەیان توڕەن

یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری لیڤەرپوول
یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری لیڤەرپوول

K24 – هەولێر

هاندەرانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەیەکی توند لە یۆرگێن کلۆپ، بەرێوەبەری هونەری یانەکەیان گرتووە، بە هۆی ئەوەی لە یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگ بەشداری بە یاریزانە سەرەکیەکان کردووە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە، دوای یارییەکەی رێدز بەرامبەر مێتیلاندی دانیمارکی لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، هاندەرانی ئەو یانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گلەیی لە بەرێوەبەری هونەری ئەڵمانی یانەکەیان دەکەن، چونکە ئەنجامی ئەو یارییە هیچ کاریگەری نەبوو، بۆیە نەدەبوو بەشداری بە یاریزانە سەرەکیەکان بکات و لە شوێنی ئەوان پێویست یاریزانە سەرەکیەکان بەشداری بکەن، لەبەر ئەوەی مەترسیەکی گەورەیان لەسەر بوو بۆ یارییەکانی داهاتوو بە تایبەت لە پرێمەرلیگ.

لیڤەرپوول پێش یارییەکەی بەرامبەر مێتیلاند گەیشتنی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کرد بوو و چاوەڕێ دەکرا بۆ ئەم یارییە بە پێکهاتەی دووەم یاریی بکەن، بەڵام زۆربەی یاریزانەکانی سەرەکی بەشدار بوون.