سێلفی گۆڵپارێزە کوردەکە لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ

بیرانوەندی لەگەڵ مۆرینیۆ
بیرانوەندی لەگەڵ مۆرینیۆ

K24 – هەولێر

عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ریزەکانی یانەی رۆیان ئانتوێرپی بەلجیکا یاریی دەکات، لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ بەرامبەر تۆتێنهامی ئینگلیز بەرگری لە گۆڵەکەی کرد.

گۆڵپارێزە کوردەکەی یانە بەلجیکەیە لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتێنهامی ئینگلیزی توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات و هەشت گەڕانەوەی لە یارییەکە هەبوو، سەرەرای ئەوەش یانەکەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕا و دوایی یارییەکەش لەگەڵ جۆ هارتی گۆڵپارێزی ئەو یانەیە درێسەکانیان گۆڕییەوە و هەروەها وێنەیەکی سێلفیشی لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ بەرێوبەری هونەر سپێرز گرتووە.

بیرانوەند دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی و پەیوەندی کردن بە یانەی رۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی، بۆ یەکەمجار دوای پەیوەندی کردن بەم یانەیە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی کرد و ئاستێکی نمونەییشی پێشکەش کرد.

بیرانوەندی لەگەڵ مۆرینیۆ
بیرانوەندی لەگەڵ مۆرینیۆ