دەستەی دەرمان و خۆراکی ئەمه‌ریکا ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەری پەسەند كرد

لە کۆی 22 ئەندامی لیژنەکە 17 ئەندام بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ بەكارھێنانی دا
ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای فایزەر
ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای فایزەر

K24 ھەولێر:

لیژنەی راوێژکاری بۆ ڤاکسین لە دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکایی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، فاکسینی کۆمپانیای فایزەری بۆ بەکارهێنانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرنای پەسەند کرد.

لە کۆی 22 ئەندامی لیژنەکە 17 ئەندام بە "بەڵێ" دەنگیان لەسەر کارایی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەردا و چوار ئەندامیش بە نەخێر دەنگیان دا و ئەندامێکیش دەنگی نەدا.

بە پەسەندکردنی فاکسینەکەش رێگا لەبەردەم دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا کراوە دەبێت بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر بۆ ملیۆنان هاووڵاتی لە کۆتایی ئەم ساڵدا.