هالاند بۆ چارەسەری دەچێتە قەتەر

هالاند گۆڵکاری بورووسیا دۆرتمۆند
هالاند گۆڵکاری بورووسیا دۆرتمۆند

K24 – هەولێر

ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، گەشتی قەتەر دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری.

ماڵپەری فەرمی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دوورکەوتنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی بە هۆی ئەو پێکانەی لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی بووە، تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو راگەیاند و ئەو یاریزانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، دوێنێ پێنج شەممە گەشتی وڵاتی قەتەری کردووە و بریارە لەم وڵاتە لەسەر چارەسەرییەکانی بەردەوام بێت و بە گووتەی مایکل زۆرک بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە، ئەو یاریزانە پێش جەژنی سەری ساڵ بۆ ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە.

هالاند ئەم وەرزە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 14 یاریی کردووە، بەرهەمەکەشی 17 گۆڵ و سێ ئاسیست بووە.