رۆبینیۆ زیندانی دەکرێت

رۆبینیۆ یاریزانی پێشووی ئەیسی میلان
رۆبینیۆ یاریزانی پێشووی ئەیسی میلان

K24 – هەولێر

رۆبینیۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە تۆمەتی دەست درێژئ سێکسی بۆ سەر کچێکی ئیتاڵی بە نۆ ساڵ زیندانیکردن تۆمەتبار کراوە و ئەو یاریزانەش تانە لە بریارەکەی دادگای داوە و تانەکەی رەتکراوەتەوە.

یاریزانە بەڕازیلیەکە ئەو کاتەی لە ساڵی 2009 لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی یاریی دەکرد، لەگەڵ پێنج کەسی دیکە لە یانەیەکی شەوانە دەست درێژیان کردووەتە سەر کچێک، بۆیە دادگای ئەم وڵاتە یاریزانەکەی بە نۆ ساڵ زیندانی کردن و هەروەها 50 هەزار پاوەند پێ بژاردن سزاداوە، پارێزەکەی یاریزانەکە لەم چەند رۆژە تانەی لە بریارەکەدا، بەڵام دادگای ئیتاڵیا تانەکەی رەتکردەوە و سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت رۆبینیۆ بۆ ماوەی نۆ ساڵ زیندانی بکرێت.

دوای دەرچوونی ئەم بریارەی دادگا، رۆبینیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرت گوتوویەتی جارێکی دیکە تانە لە بریارەکە دەداتەوە و تا ئەو کاتەشی ئەو یاریزانە تانە لە بریارەکان دەدات، زیندانی ناکرێت.