نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی ئەمنستی و هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە

تێیدا تۆمەتێک ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کراوە گوایە لە هەرێم مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی رادەربڕین زەوتکراوە لە دەمی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە، کە ئاڕاستەیان بۆ توندوتیژی و پشێوی گۆڕا
خۆپیشاندان
خۆپیشاندان

K24 ھەولێر:

نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە راگەیاندراوێكدا وه‌ڵامی "ئەمنستی" و "ھیومان رایتس وۆچ"ی دایەوە و گوتی:" حکومەتی ھەرێم پشتیوانی لە داوا رەواکانی خۆپیشاندەران دەکات و بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە توندوتیژی و پشێوی بپارێزێت".

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "شەش ڕێکخراو لە رێکەوتی 9/12/2020 پەیامێکیان ئاراستەی حکومەتی عێراقی کردووە و پەرەگرافێکی پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە. بابەتەکە لە دەوری خۆپیشاندانەکانی ئەم دووایانە دەخولێتەوە... پەیامەکە بۆ حکومەتی فیدراڵیە، بەڵام تێیدا تۆمەتێک ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کراوە گوایە لە هەرێم مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی رادەربڕین زەوتکراوە لە دەمی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە، کە ئاڕاستەیان بۆ توندوتیژی و پشێوی گۆڕا".

نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە بارەی ئەو پارگرافەوە گوتی: "خۆپیشاندانی ئاشتیانەی فەرمانبەران لە چوارشەمەی ڕابردوو دەستی پێکرد، وەک هەڵچوونێک لەهەمبەر ئەم قەیرانە ئابووریەی بەهۆی بڕینی بودجە و مووچەوە لەلایەن حکومەتی فیدڕالی هاتۆتەکایەوە. خۆپیشاندەران لەناو شاری سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، پیرەمەگروون، گەرمیان، دەربەندیخان، خورماڵ، و پێنجوێن. ناڕەزاییەکان زوو ئاراستەی کوژرانی هاووڵاتیان و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی وەرگرت".

گوتیشی: "خەڵکانێکی نەناسراو لەناو خۆپیشاندەران دەستیان بە شێواندنی داوا رەوایەکانی فەرمانبەران کرد، و ڕوویان لە سووتاندن و تاڵانکردنی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی حکومەت و بارەگا حزبیەکان کرد. فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەکانی وەک هاتووچۆ و پەروەردە و کارەبا و باری کەسی، سووتێندران و فەرهوودکران".

لە پەیامەكەدا ھاتووە: "تا هەنووکە، گرژیەکان بوونەتە هۆی کوژرانی 9 کەس. هەروەها، نزیکەی 60 کەس لە هێزە ئەمنیەکان و دەیان خۆپیشاندەر برینداربوونە. لە پێنجوێن خۆپیشاندانەکان بەرەو باڵەخانەی قایمقامیەت و دامودەزگاکانی تری حکومەت لە قەزاکە و دەروازەی باشماخ ئاراستەیان وەرگرت، و لە ئەنجامدا سووتێندران. لە هەمان کاتدا، بارەگای شەش حزبی سیاسی لە قەزاکە کەوتنە بەر هەڵمەتی سووتان و گولـلە و تاڵانی، لە ئەنجامدا پاسەوانێک کوژرا و دووی تریش برینداربوون. گرژیەکان گەیشتە شارۆچکەی تەقتەقیش و باڵەخانە حکومی و حزبیەکان سووتێندران".

لە راگەیاندراوەكدا ئاماژە كراوە، "نوێنەراتیەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەرەکۆنەی توندوتیژیەکانی کردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە چەندین ڕۆژە بەردەوامە و قوربانی زۆری لێکەوتۆتەوە". وەك یونامی جەختی كردووەتەوە لەوەی "مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە دەبێت پارێزراو بێت و خۆپێشاندانەکانیش پێویستە بە ئاشتییانە بەڕێوە بچن". 

لە كۆتایی راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، "حکومەتی هەرێم لەسەر بنەما دیموکراسیەکان درووستبووە و گەشەی کردووە، و پشتیوانی لە داوا رەواکانی خۆپیشاندەران دەکات لە چوارچێوەی یاسا. هاوکات، هەموو کەسێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە؛ بەڵام دەبێت لایەنە پەیوەندیدارە حکومیەکان پێشوەختە ئاگاداربکرێنەوە. ئێستا هێزە ئەمنیەکان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەهەر هەڕەشەیەک. سەلامەتی هاووڵاتیان و بەرگرتن بە پشێوی لە کارە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمە".

ئەمەی خوارە دەقی راگەیاندراوەكەیە:

نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ئەمنستی وە هیومان ڕایتس ووەتچ: حکومەتی ھەرێم پشتیوانی لە داوا رەواکانی خۆپیشاندەران دەکات و بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە توندوتیژی و پشێوی بپارێزێت

شەش ڕێکخراو لە ڕێکەوتی 9/12/2020 پەیامێکیان ئاراستەی حکومەتی عێراقی کردووە، کە پەرەگرافێکی پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە. بابەتەکە لە دەوری خۆپیشاندانەکانی ئەم دووایانە دەخولێتەوە. ڕێکخراوەکان بریتین لە : ئەمنستی، هیومان ڕایتس ووەتچ، سەنتەری میترۆ، سەنتەری کەنداو بۆ مافەکانی مرۆڤ (CGHR)، تۆڕی عێراقی بۆ سۆشیال میدیا (INSM)، چاودێری عێراقی بۆ مافی مرۆڤ (IOHR)، ڕێکخراوی پشتیوانی بۆ نەهێشتنی ئەشکەنجە (OMCT), و فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ (FIDH).

پەیامەکە بۆ حکومەتی فیدڕاڵیە، بەڵام تێیدا تۆمەتێک ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کراوە گوایە لە هەرێم مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین زەوتکراوە لە دەمی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە، کە ئاڕاستەیان بۆ توندوتیژی و پشێوی گۆڕا. 

لەم بارەیەوە، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ئەم پەیامەی خوارەوە بڵاودەکاتەوە.

خۆپیشاندانی ئاشتیانەی فەرمانبەران لە چوارشەمەی ڕابردوو دەستی پێکرد، وەک هەڵچوونێک لەهەمبەر ئەم قەیرانە ئابووریەی بەهۆی بڕینی بودجە و مووچەوە لەلایەن حکومەتی فیدڕالی هاتۆتەکایەوە. خۆپیشاندەران لەناو شاری سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، پیرەمەگروون، گەرمیان، دەربەندیخان، خوڕماڵ، و پێنجوێن. ناڕەزاییەکان زوو ئاڕاستەی کوژرانی هاوڵاتیان و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی وەرگرت.

خەڵکانێکی نەناسراو لەناو خۆپیشاندەران دەستیان بە شێواندنی داوا ڕەوایەکانی فەرمانبەران کرد، و ڕوویان لە سووتاندن و تاڵانکردنی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی حکومەت و بارەگا حزبیەکان کرد. فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەکانی وەک هاتووچۆ و پەروەردە و کارەبا و باری کەسی، سووتێندران و فەرهوودکران.

دەسەڵاتە خۆجێیەکانی سلێمانی لە ڕێککەوتی 3/12/2020 ڕایانگەیان کە دەبێت لیژنەی باڵای ئارامی سلێمانی مۆڵەت بدات بۆ خۆپیشاندان، بە پێچەوانەوە گردبوونەوەکان نایاسایین و دەبێت بەریان پێ بگیرێت، هاوکات دەبێت کەناڵە میدیاییەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و لە چوارچێوەی یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، و خۆ لە هاندانی توندووتیژی بەدووربگرن.

تا هەنووکە، گرژیەکان بوونەتە هۆی کوژرانی 9 کەس. هەروەها، نزیکەی 60 کەس لە هێزە ئەمنیەکان و دەیان خۆپیشاندەر برینداربوونە. لە پێنجوێن خۆپیشاندانەکان بەرەو باڵەخانەی قایمقامیەت و دام و دەزگاکانی تری حکومەت لە قەزاکە و دەروازەی باشماخ ئاڕاستەیان وەرگرت، و لە ئەنجامدا سووتێندران. لە هەمان کاتدا، بارەگای شەش حزبی سیاسی لە قەزاکە کەوتنە بەر هەڵمەتی سووتان و گولە و تاڵانی، لە ئەنجامدا پاسەوانێک کوژرا و دووی تریش برینداربوون. گرژیەکان گەیشتە شارۆچکەی تەقتەقیش و باڵەخانە حکومی و حزبیەکان سووتێندران.

نوێنەراتیەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەرەکۆنەی توندوتیژیەکانی کرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە چەندین ڕۆژە بەردەوامە و قوربانی زۆری لێکەوتۆتەوە. "مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە دەبێت پارێزراو بێت و خۆپێشاندانەکانیش پێویستە بە ئاشتییانە بەڕێوە بچن"، یونامی جەختی کردەوە.

دام ودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بێ وچان لە هەوڵی دامرکراندنەوەی گرژیەکانن و لە هەوڵدان تا سەر و ماڵی هاوڵاتیان پارێزراو بێت. قەدەخەی هاتووچۆ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. لەم بارەیەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی لە وەزارەتی ناوەخۆ ڕایگەیاند کە "لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن".

حکومەتی هەرێم لەسەر بنەما دیموکراسیەکان دروستبووە و گەشەی کردووە، و پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکات لە چوارچێوەی یاسا. هاوکات، هەموو کەسێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە بەڵام دەبێت لایەنە پەیوەندیدارە حکومیەکان پێشوەختە ئاگاداربکرێنەوە. ئێستا هێزە ئەمنیەکان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەهەر هەڕەشەیەک. سەلامەتی هاوڵاتیان و بەرگرتن بە پشێوی لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمە.

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێم

11/12/202