موژده مه‌حموود سوكایه‌تی به هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات و به "سه‌گ و كۆیله" ناویان ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
موژده مه‌حموود، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س له سلێمانی به‌شداریكرد و كاتێك هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ ویستیان بڵاوه به گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره به "كۆیله و سه‌گ" ناوی هێزه ئه‌منییه‌كانی برد.
موژده به هه‌ناسه‌بڕكێوه، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ر دووكه‌ڵی گازه‌كه رایكردبوو، روویكردبووه هێزه‌كانی پۆلیس و به ده‌نگی به‌رز ده‌یوت: "هه‌ی كۆیله، هه‌ی سه‌گ، دینارێك له گیرفانتان نییه و ئێمه بۆ مافی ئێوه خۆپیشاندان ده‌كه‌ین..".
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك كه‌س، كه خۆیان وه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نی ناساندووه و مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن، بانگه‌شه بۆ خۆپیشاندان كرا.
هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سلێمانی بڵاوه‌یان پێكراوه، به مه‌به‌ستی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتیی و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له دوو رۆژی رابردوودا، له دوو روونكردنه‌وه‌دا ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی واڵا كردووه بۆ رێگرتن له هه‌ر كارێكی تێكده‌رانه و درووستكردنی ئاژاوه و سووتاندنی موڵك و ماڵی گشتیی.