شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی سیاسی سەدر کۆبووەوە

ره‌وتی سه‌در: سامانی عێراق هی هەموو عێراقییەکانە بە هەرێمی کوردستانیشەوە
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم و دەستەی سیاسی سەدر لە بەغدا
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم و دەستەی سیاسی سەدر لە بەغدا

K24- هەولێر:

لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ بەغدا، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکە، نەسار روبەیعی، سەرۆکی دەستە‌ی سیاسی رەوتی سەدر، جەختیکردەوە سامانی عێراق هی هەموو عێراقییەکانە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و دەستورییانەی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی هەموواندا بێت و ببێتەهۆی بەدیهێنانی دادپەروەری.

هەروەها، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، مەبەستیانە پەیوەندییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال بەهێزتر بکەن و چارەسەری دەستوریی بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکان بدۆزنەوە، هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانی پیشاندا بۆ پابەندبوون بە ناوەڕۆکی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە.

لە كۆتایی کۆبونەوەکەدا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر جێبەجێکردنی ماددە‌كانی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە‌پێناو چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ داراییە‌كان.

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در