مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات و له‌گه‌ڵ به‌پرسانی توركیا دوو پرسی گرنگ گفتوگۆ بكات.
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فەیسبووك بڵاویکرده‌وه؛ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی فراوان سەردانی ئەنقەرە بکات، و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆببێتەوە.
جەنابی نووسیویه‌تی؛ بەر لە سەردانەکەی کازمی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته لەسەر ئەجێندای کۆبوونەوەکان رێکدەکەوێت کە لە سەرووی هەموویانەوە، پرسی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان و کێشەی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە باس دەکرێن.
H.B