په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی کوردستان
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 68 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر، ئه‌ندام و مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی ئه‌و یه‌كێتییه كرد.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ك رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکاندا، هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.
ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ رێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2020
H.B