ناوەڕۆكی سزای ئەمەریكا بۆ سەر توركیا ئاشكرا دەكرێت

سزای واشتن بۆ سەر ئەنقەرە 12 خاڵ لەخۆ دەگرێت
ئاڵای ئەمەریكا و توركیا
ئاڵای ئەمەریكا و توركیا

K24 - ھەولێر

بەھۆی كڕینی سیستمی ئێس400 ئەمەریكا سزا بەسەر توركیا دەسەپێنێت و ئەو سزایەش 12 خاڵ لەخۆ دەگرێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی کڕینی مووشەکی ئێس 400ـەوە واشنتن سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت، کە چەندین سزای مامناوەند و قورس لە خۆدەگرێت و کەسایەتی و لایەنەکان دەکاتە ئامانج، سزاکان لە چوارچێوەی یاسای(به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژبه‌رانی ئه‌مەریكا) دەبێت 12 خاڵ لەخۆدەگرێت و ئاراستەی ئەو وڵاتانە دەکرێت کە یاساکە پێشێل دەکەن، سزا پێشبینیکراوەکانیش بریتین لە:.

1- سزا بەسەر دڵنیایی و هاوکارییەکان لە بانکی هاوردە و هەناردەی ئەمەریکی

2- سزا بەسەر هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزاری ئەمەریکی

3- سزا بەسەر قەرزە گەورەکان لە دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا

4- کارکردن بۆ بلۆککردنی قەرزەکان لە دامەزراوە داراییەکانی جیهان، کە IMF و بانکی جیهانیش دەگرێتەوە

5- سزا بەسەر دامەزراوە دارییەکان، کە سندووقەکانی حکومەتی ئەمەریکا لە خۆدەگرێت یاخود رۆڵی نێوەندگیر دەگیڕێت

6- سزا بەسەر فرۆشی کاڵا و خزمەتگوزاری ئەمەریکا

7- سزا بەسەر هەر مامەڵەیەکی نەختینەی بیانی، کە لەژێر دەسەڵاتی یاساکانی ئەمەریکا بێت

8- سزا بەسەر هەر مامەڵەیەک و حەواڵەیەکی بانکی، کە لە ژێر دەسەڵاتی یاساکانی ئەمەریکا بێت

9- سزا بەسەر هەر مامەڵەیەکی پەیوەست بە خانووبەرە

10- سزا بەسەر هەر وەبەرهێنانێک لە مامەڵەکانی قەرز یاخود پشکەکانی ئەمەریکا

11- رەتکردنەوە ڤیزەی گەشتی ئەو کارمەندانەی کۆمپانیاکان یاخود خاوەنکارەکانیان سزادراوە

12- سزا بەسەر بەرپرسانی جێبەجێکار کە پەیوەندییان بەو کەسایەتی و لایەنەنانە هەیە کە سزادراون