سه‌رده‌می شه‌رمه‌زاریی
به‌شێکی گه‌وره‌ی تاکی کورد وه‌ک تاکێکی نۆیرۆتیک، هه‌میشه وه‌ک تفه‌نگێکی میلڕاکێشراو وه‌هان، که له هه‌موو چرکه‌ساتێکدا ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌روونیین. بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاکانه بریتییه له‌وه‌ی، که ئه‌گه‌ر تاکێکی پله یه‌کی باشتره‌مینه‌کان نه‌بم، ئه‌وا پله یه‌کی خراپترینه‌کانم. ئه‌مه‌ش به واتای له‌نێوانی باشه و خراپه‌دا، تاک هه‌میشه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت باش بێت، ئه‌وا خراپه هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌گه‌ر نه‌توانێت باشی بکات، ئه‌وا ده‌توانێت خراپی بکات. تاک باوه‌ڕی به ترافیک لایت نییه و ده‌شێت له ژیانیدا له ترافیک لایتێکه‌وه نه‌په‌ڕیبێته‌وه، هه‌ربۆیه شکاندنی ترافیک لایتێک ساناترین کاری ڤاندالیزمه، که تاک بیکات. تاک به‌فربه‌ستێکی گه‌وره، دۆڵابێکی ئاسن ده‌دات به کۆڵیدا و ده‌یباته‌وه ماڵێ، ته‌نانه‌ت مریشک و که‌ڵه‌شێر و ئاژه‌ڵه‌کانی ماڵانی فه‌رهوودکراویش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌کرێت به‌ده‌ر له ڤاندالیزم، تاوانیشه نه‌ک خۆپیشاندان. چ شه‌رمێکی گه‌وره‌یه، وڵاتێک که خوێنی میلیۆنان ڕۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی تێچووه، ئاوها ئاسان بێڕێزیی پێبکه‌ن و له‌ناوی به‌رن.
خۆپیشاندان پیاوی خۆی ده‌وێت، چونکه هه‌موو تاکێکی نۆیرۆتیک سانا ده‌توانێت له که‌متریین کاتدا شارێک وێران بکات و به ده‌یان و سه‌دان خه‌ڵکیش چ بریندار بکات و چ بشکوژێت. له کات و شوێنی دیموکراتییدا، خۆپیشاندان تێکۆشانێکی سڤیلانه‌ی ئاشتیانه‌یه بۆ گه‌یشتن به مافێک، که یان ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵات لێی بێئاگایه یان ئه‌وه‌تا به ئاگایه له کێشه‌که و نایه‌وێت گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنێت. له به‌هاری ساڵی 2018دا کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی وڵاتی دانمارک، سێ دانه مانگ خۆپیشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی مووچه‌کانیان. ئه‌م خۆپیشاندانه له سێ مانگدا، یه‌کێک بوو له جوانترین و سڤیلانه‌ترین و دیموکراتییانه‌ترین خۆپیشاندانه‌کانی ساڵ، نه‌ک به ته‌نها له دانمارک‌دا، به‌ڵکوو به گشتیی له جیهاندا. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش، خۆپیشاندانی هێله‌ک زه‌رده‌کانی فه‌ڕه‌نسا بوو. سێ دانه مانگی ڕه‌به‌ق، به کۆبوونه‌وه و مارش و موسیک و شانۆوه کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی دانمارک داوای به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌کانیان ده‌کرد. له‌دوای سێ مانگ تێکۆشان، په‌رله‌مانیان ناچارکرد، که کار له دۆسیه‌که‌یاندا بکه‌ن و بڕیاری زیادکردنی مووچه‌یان بده‌ن.
به‌ڵام له باشووری کوردستاندا، چونکه سروشتێکی تر و ئه‌تمۆسفێره‌یه‌کی تری ژیان هه‌یه، نه‌ک له سێ مانگدا، به‌ڵکوو له سێ خوله‌کی یه‌که‌مدا، یه‌که‌مین تاشه به‌رد ده‌هاویژرێت و له‌دوای ئه‌وه‌ش تایه سووتاندن، بینا سووتاندن، کاولکردن و فه‌رهوودکردن و کوشتن ده‌ستپێده‌کات. ئه‌مه نیشانه‌ی نۆیرۆتیکبوونی کۆمه‌ڵگایه. له ماس ده‌روونناسیی کۆمه‌ڵگای کوردییدا، سانا کاراکته‌ری تێکچووی تاک و کۆی کورد ده‌بینین. ڤیلهێلم ڕایش له ئه‌نالیزه‌کردنی کاراکته‌ردا قسه له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌ی تاعوونانه‌ی هه‌ستی تاک و کۆ ده‌کات. بۆیه ناوی ده‌نێت کاردانه‌وه‌ی تاعوون، چونکه تاک له‌م دۆخه‌دا هیچ شانسێکی نییه له مردن زیاتر نه‌بێت. ترسیش له مردن، تاک تووشی ترس و شڵه‌ژان و تووڕه‌ییه‌کی گه‌وره ده‌کات. لێره‌دا مامه‌ڵه‌کانی تاک و هۆکاره‌کانی بۆ مامه‌ڵه‌کردنی هه‌رگیز یه‌کناگرنه‌وه. هه‌روه‌کوو چۆن تاکی کورد، داوای خۆشگووزه‌رانیی ده‌کات، که‌چی له هه‌مانکاتیشدا ده‌ستده‌کات به کاولکردنی وڵات.
ڕایش ئه‌م دژه په‌رچه‌کردارانه ناوده‌نێت کاردانه‌وه‌ی تاعوونانه. هه‌روه‌کوو چۆن دۆخی تاعوون، نه وه‌ک دۆخێکی هێستریی و نه وه‌ک منێکی نامۆ و نه‌خۆش ته‌ماشا ده‌کرێت، ئاوهاش مامه‌ڵه‌کانی تاکی کورد له ئێستادا نه وه‌ک هێستریی و نه وه‌ک نه‌خۆشیش له‌لایه‌ن به‌شێک له تاک و کۆی کورده‌وه ته‌ماشا ناکرێت، ئینجا له‌مپه‌ری ساده و ساکاریانه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره رۆشنبیر. به‌پێچه‌وانه‌وه کاراکته‌ری نۆیرۆتیکانه‌ی تاک و کۆی ئاژاوه‌گێڕ و زیانبه‌خش ڕاسیۆناڵیزه ده‌کرێت، ئه‌قڵانیی ده‌کرێت.
جیاواز له تاکێکی نۆیرۆتیک، تاکی ته‌ندروست، وه‌ک تاکێکی خۆپیشانده‌ری کارمه‌ندی ته‌ندروستیی دانمارک، داوای هاوکاریی و یارمه‌رتیی ده‌کات، داوای مافی به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی خۆی ده‌کات. لێره‌دا تاک هێمن و له‌سه‌رخۆیه و چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستگه‌یشتنی هاوکاریی و یارمه‌تیی ده‌کات. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تاکه، که تاکێکی نۆیرۆتیکه و خاوه‌نی کاردانه‌وه‌یه‌کی تاعوونانه‌یه، هه‌وڵی گه‌یشتن به ویسته‌کانی له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه ده‌دات. بۆ نموونه کاتێک، تاکێک به کۆرۆنا ده‌مرێت، که‌سوکاری دێن سه‌رتاپای نه‌خۆشخانه‌که وێران ده‌که‌ن.
لێره‌دا بیرکردنه‌وه‌ی تاک بۆ ئه‌وه نییه، که به چاره‌سه‌رێکی گونجاو بگات، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، بیرکردنه‌وه له رێگه‌ی هه‌ستێکی کاردانه‌وه‌ی تاعوونانه‌وه ده‌چێته ئه‌وپه‌ڕی بێ ئه‌قڵییه‌وه. بۆ نموونه ئاکتوێلترین، نوێترین نموونه له‌م سه‌رده‌می کۆرۆنایه‌دا ئه‌وه‌یه، که کاتێک تاکێکی نۆیرۆتیک کۆرۆنا ده‌گرێت، له ترسێکی ئاگایی یان نائاگاییدا بێت، تاک ده‌که‌وێته دۆخێکی هێسترییه‌وه، که له رێگه‌یه‌وه نه‌ک ئاگای له ته‌ندروستیی خۆی نابێت بۆ چاکبوونه‌وه‌ی، به‌ڵکوو له هه‌وڵێکی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌دایه، که زۆرترین خه‌ڵکی تر تووشی کۆرۆنا بکات له رێگه‌ی خۆیه‌وه. هه‌مانکاتیش هێرشێکی گه‌وره بکاته سه‌ر حکومه‌ت و تاوانباریان بکات به‌وه‌ی، که ئه‌وان به‌رپرسن له نه‌خۆشکه‌وتنی ئه‌م.
کاردانه‌وه‌ی تاعوونانه‌ی تاک له ئێستادا ئینجا مامۆستایه، فه‌رمانبه‌ره، کرێکاره، ئه‌ندام په‌رله‌مانه، پێشمه‌رگه‌ی دێرینه .....هتد. خاوه‌نی هه‌مان مۆتیڤن، که له هه‌وڵی تووشکردنی زۆرترین تاک و کۆی تری کۆمه‌ڵگه‌دان، هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن، که نه‌خۆشییه‌که‌یان سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستان بگرێته‌وه. سه‌رنج له لێدوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه نۆیرۆتیکه‌کانی هه‌رێم بده‌ن، که هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له هه‌ولێر و دهۆکدا.
مرۆڤی کورد له سه‌رده‌مێکی زۆر تاریک‌دا ده‌ژیی، سه‌رده‌مێک، که سه‌رده‌می شه‌رمه‌زارییه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه تاریک و پڕ شه‌رمه‌زارییه‌دا مرۆڤی گه‌وره نه‌ک ده‌رناکه‌وێت، به‌ڵکو ونه. ساڵی 1955 هانا ئارێندت، له یه‌کێک له کتێبه‌کانیدا به ناوی مرۆڤ له سه‌رده‌مه تاریکه‌کاندا، وێنه‌ی چه‌ندین مرۆڤی گه‌وره له تێکسته‌کانیدا ده‌کێشێت، له‌وا رۆزا لوکسمبێرک، کاڕل یه‌سپه‌ر، بێرتهۆلت برێشت، ڤاڵته‌ر بێنیامین و تانیا بلیکسن. ئه‌مانه گه‌وره نووسه‌ری سه‌رده‌می تاریکی نازییه‌ت بوون و له‌ناو تاریکایی ئه‌و رۆژگارانه‌دا خاوه‌نی به‌رهه‌می گه‌وره بوون. مێژوویه‌ک له مێژووی کورددا نادۆزرێته‌وه، که مێژوویه‌کی تاریک نه‌بووبێت، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا مرۆڤی گه‌وره‌ی کورد خاوه‌نی به‌رهه‌م و شاکاری گه‌وره بوون. خاوه‌نی تێکستی به‌رگریی و تێکۆشان بوون دژ به ده‌سه‌ڵاته زاڵده‌سته‌کان. به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئه‌م تێکۆشانه دژ به عێراق گوێزرایه‌وه بۆ دژ به کورد خۆی. ئارگیومێنت بۆ ئه‌م کاره هه‌رچییه‌ک بێت، هێشتا ناگات به‌وه‌ی، که تاکی کورد ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه به‌خۆی بدات، که دژ به نیشتمانی خۆی بێت. هه‌موو شتێک به‌شێکه له نیشتمان، ئه‌و دار به‌ڕووه‌ی به شاخێکه‌وه‌یه، ئه‌و ترافیک لایته‌ی به ده‌ستی گه‌نجێکه‌وه ده‌شکێنرێت، ئه‌و بینایه‌ی به ده‌ستی تێکده‌ران ده‌سووتێنرێت، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی به نیشانپێکێکی تێکده‌ر ده‌کوژرێت، ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ی، که به‌شێک له کورد به‌رده‌وام به چاوی ره‌قیب ته‌ماشای ده‌که‌ن. هه‌موو ئه‌مانه به‌ش و یه‌که‌ی نیشتمانن. ناکرێت تۆ بڵێیت من نیشتمانی خۆمم خۆشده‌وێت و که‌چی ئاماده بیت کاولی بکه‌یت. وه‌ک ئۆشۆ ده‌ڵێ، که تۆ گوڵێکت خۆش ده‌وێت، ئه‌وا هه‌ڵی مه‌کێشه، چونکه به هه‌ڵکێشانی ده‌یکوژیت.
ئه‌م سه‌رده‌مه بۆیه سه‌رده‌می شه‌رمه‌زارییه، چونکه رۆشنبیری کورد بۆته دۆستی دوژمن و دوژمنی کورد خۆی. رقێکی بێ ئه‌ندازه و نالۆجیکی ئه‌م رۆشنبیرانه و به‌شێک له تاک و کۆی کورد به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکرات ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌م رقه نۆیرۆتیکییه وه‌ک ئه‌و تاکه وه‌هایه، که پێیه‌کانی به‌هۆی به‌کتریاوه تووشی خوروده‌بێت و له تاواندا پێیخۆشه په‌نجه‌کانی پێی ببڕێته‌وه هه‌تاوه‌کو له‌ده‌ست ئه‌م خوراندنه رزگار ببێت.
بۆ من ئه‌مجۆره رۆشنبیر و تاک و کۆیانه‌ی کورد وه‌ک پیاوه قه‌مووره‌که‌ی ناو هۆنراوه‌که‌ی ڤاڵته‌ر بێنیامین وه‌هان، که بۆ هه‌رکوێیه‌ک بچیت، بته‌وێت هه‌رچ شتێک بکه‌یت ئه‌وا ئه‌م پیاوه قه‌موورانه له‌به‌رده‌متدا قووتده‌بنه‌وه.
ڤاڵته‌ر بێنیامین له هۆنراوه‌ی پیاوه قه‌مووره‌که‌دا، ده‌ڵێ:
ده‌مه‌وێت بچمه باخه‌که‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت پیازه‌کانم ئاو بده‌م
پیاوێکی قه‌موور راوه‌ستاوه و
ده‌ستده‌کات به پژمین،
ده‌مه‌وێت بچم بۆ چێشتڕاڕه‌که‌م
ده‌مه‌وێت سووپێک لێبنێم
پیاوێکی قه‌موور راوه‌ستاوه و
مه‌نجه‌ڵه‌که‌م ده‌شکێنێت،
ده‌مه‌وێت بچمه ناو موڵکه‌که‌مه‌وه
ده‌مه‌وێت ته‌خته بهێنم
پیاوێکی قه‌موور راوه‌ستاوه و
ته‌خته‌کانی دزیووم.
له‌م بزاڤه رزگارییخوازه‌دا، که کورد به‌رده‌وام له تێکۆشاندایه بۆ گه‌یشتن به ئازادیی و ده‌وڵه‌ت، به‌رده‌وام پیاوی قه‌مووری رۆشنبیر، پیاوی قه‌مووری سیاسیی راوه‌ستاون و زیان به کورد ده‌گه‌یه‌نن، راوه‌ستاون و تووڕه‌مان ده‌که‌ن، تفمان پێدا ده‌که‌ن، جنێومان پێده‌ده‌ن، سووکایه‌تییمان پێده‌که‌ن و بگره ده‌شمانکوژن. ئه‌م سه‌رده‌مه پڕ شه‌رمه‌زارییه پڕی پیاوی قه‌مووره.