عێراق گەشتی ئاسمانی لەگەڵ پێنج فڕۆکەخانەی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا - فۆتۆ: RT
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا - فۆتۆ: RT

K24 - ھەولێر

هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە. ھەروەھا عێراق گەشتی ئاسمانی لەگەڵ پێنج فڕۆکەخانەی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییە، لە 15ـەی ئەم مانگە، گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان دۆسڵدۆرف و هەولێر دەستپێدەکاتەوە، دواتریش گەشتەکان لە نێوان هەولێر و فرانکفۆرت و بەرلین دەستپێدەکەنەوە.

ھەروەھا کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئاشكرایكردووە، 44 گەشتی راستەوخۆیان بۆ چەندین شوێنی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی رێکخستووە.

ھەروەھا لە چەند رۆژی داهاتوو گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە لە سەرووشیانەوە گەشتی راستەوخۆ بۆ پێنج فڕۆکەخانەی ئەوروپا، ئەوانیش لەندەن، دۆسڵدۆرف، بەرلین، فرانکفۆرت و کۆپنهاگنن

ئەو بەرپرسە دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە هەموو هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو ئاراستانەی دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پەکیان کەوتبوو جارێکی دیکە دەستپێبکەنەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، کە خواستی هاووڵاتییان بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا، ئێران، بەیرووت، قاهیرە، دەلهی و عومان و چەندین ئاراستەی دیکەی زیادیکردووە.