گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
لە‌بارە‌ی رە‌تكردنە‌وە‌ی پێشنیازێكی حكومە‌تی عێراقی بۆ ناردنی بودجە‌یە‌ك بۆ ھە‌رێمی كوردستان، لە‌لایە‌ن ئە‌ندامێكی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم، سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی رە‌تیكردە‌وە، كە شتێكی لە‌وجۆرە ھە‌بووبێت و ئە‌وە‌ی گوتراوە دوورە لە‌ڕاستیە‌وە.
سه‌میر هه‌ورامی گوتیشی: "كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وامن و دواتر دە‌رئە‌نجامە‌كانیان دە‌خە‌ینە روو".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمییش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كرا، كه مانگی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه تاووتوێ كران، به‌و شێوه‌یه‌ك كه له دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق دادپه‌روه‌ری له‌به‌رچاو بگیرێت
شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە‌بە‌غدایە، به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی دارایی و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
H.B