نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كات باری له‌ناكاو له وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: پێویسته هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان باری له‌ناكاوی كه‌شوهه‌وا له وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن.
ئه‌م گوتانه‌ی گۆتێرێس ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی گوتاری ده‌ستپێكی لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وادا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه بۆ دانانی سنوورێك بۆ كاره‌ساتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی.
ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گوتاره‌كه‌یدا ده‌م به‌پرسیاره‌وه گوتی: "ئایا ده‌كرێت كه‌سێك هه‌بێت ئه‌وه ره‌ت بكاته‌وه كه ئێمه رووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر له‌ناكاو بووینه‌ته‌وه؟.. بۆیه ئه‌مڕۆ داوا له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كه‌م، باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی له وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سنوورێك بۆ رێژه‌ی كاربۆن دابنێین".
له پێنجه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی پاریس بۆ ژینگه و كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا به به‌شداری 70 سه‌ركرده‌ی جیهان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام بێت، ئامانجی ئه‌و لووتكه‌یه چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B