چاودێران: نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی بكرێت
K24- هه‌ولێر:
چاودێرێكی سیاسی عەرەب جه‌خت ده‌كاته‌وه، نابێت دەسەڵاتدارانی عێراق لەژێر ھیچ بیانوویێك مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ببڕن، چونكە ئەمە مافێكی دەستووری خەڵكی ھەرێمی كوردستانە و داواش دەكات، ئەم پرسە تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ره‌بیع جه‌واری، چاودێری سیاسی دووپاتیكرده‌وه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافێكی ده‌ستوورییه، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی فیدراڵ پێویسته وه‌ك مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ده‌توانن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نابێت مووچه‌ی فه‌رامبه‌رانی به‌شێك له ناوچه‌كان دابه‌ش بكرێت و هی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش دابه‌ش نه‌كرێت.
هاوكات دڵشاد وه‌سانی، چاودێری سیاسی ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیوه بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدات، چونكه فشاری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی له‌سه‌ره و بۆ بڕیاردان ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غدایه و تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ئه‌نجامداوه.
H.B