"ده‌ستی په‌كه‌كه له‌پشت پشێوییه‌كانی سلێمانییه"
K24- هه‌ولێر:
هێنانی كه‌سانی سووری بۆ ناو خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی بووه‌ته ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌وه‌ی هه‌ر كاتێك خۆپیشاندان بكرێت، داوا ره‌واكانی خه‌ڵك به‌لاڕێدا ببرێن و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان له په‌یڕه‌وێكی مه‌ده‌نیانه‌وه بۆ توندوتیژی و سووتاندنی باره‌گاكان شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه ببرێن، پێشتریش كه كادیرانی په‌كه‌كه به ئاشكرا بانگه‌وازیان بۆ خۆپیشاندان ده‌كرد، به‌رپرسێكی پارتی ده‌ڵێت: په‌كه‌كه له‌پێناو مه‌رامه سیاسییه‌كانی به‌ڕوونی كاری تێكده‌رانه ده‌كات.
كامه‌ران غه‌ریب، كارگێڕی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی گوتی: خه‌ریكه رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن بۆ له‌ده‌ستدانی پێگه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌ی بێ مووچه‌یی خه‌ڵكی كوردستان بقۆزیته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و زه‌مینه‌ی بێ مووچه‌ییه‌ش به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد "به خۆفرۆش ناوی بردن" له به‌غدا هێناویانه‌ته ئاراوه، كه هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، حكومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه نه‌كات.
له‌كاتێكیشدا ئەو لایەنانەی دەستیان دەخستە ناو خۆپیشاندانەکان، بەرداوام ئاگری شەڕیان خۆشتر دەکرد، بۆ ئەوەی مەرامەکانیان بۆ بچێتە سەر، بەتایبەت پەکەکە لە سۆشیال میدیا و راگەیاندنەكانیان تەنیا برەویان بە بڵاوكردنەوەی توندوتیژی دەدا و خەڵكیان بۆ زیانگەیاندن و سووتاندنی موڵكی گشتی ھاندەدا، له‌وباره‌شه‌وه ئارتین جەلال بەگ، چاودێری سیاسی گوتی: پەكەكە لە رێگه‌ی رێكخستنەكانی خۆیەوە كاری تێكدەرانە دەكات و دەیەوێت نیشانی بدات، كە دەتوانێت ئارامی كوردستان تێكبدات.
سووتاندن، شەھیدکردنی پێشمەرگە، ھێرشکردرنە سەرماڵی بەرپرسانی ئیداری و تاڵانکردن بەرھەمی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، ئەمەش لێکدانەوەی گێررەشێوینی بۆدەکریت و ھیچ پەیوەندی بەخۆپیشاندانی مەدەنییانەوه نییە و تەنیا ئامانجیان كوشتنی خەڵك و سووتاندنی بارەگا و تێكدانی موڵكی گشتییە.
H.B