ئه‌مه‌ریكا پۆلێك ژن بۆ سه‌ر مانگ ئاماده‌ده‌كات
K24 -مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاره له رێگه‌ی (ناسا)ه‌وه له ساڵی (2024) بنێردرێنه سه‌ر مانگ، ده‌بێت ژن بن، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناساوه، بڕیاره‌كه كه‌سێك ده‌ریكردووه، عاشقی ژنه.
به‌پێی هه‌واڵێكی "زه واشنتۆن پۆست"، نۆ ژن له نێوان (18) كه‌شتیوان مه‌شق ده‌كه‌ن له نێو ئه‌ركه‌كانی ئه‌رستیمس-ی داهاتووی ناسا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه مرۆڤ بگاته سه‌ر رووی مانگ و له دواتردا بۆ سه‌ر مه‌ریخ.
هه‌روه‌ها "سی ئێن ئێن" ئاشكرای كرد، ناسا ئامانجێتی بۆ دابه‌زین له‌سه‌ر رووی مانگ، له ساڵی (2024) ژن ئاماده‌كراوه و ئه‌مجاره پیاو بۆی نییه دابه‌زێته سه‌ر رووی مانگ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پۆلێك ژن راهێنان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و گروپه كه‌شتیوانه، رۆژی (12ی كانوونی یه‌كه‌م) راگه‌یه‌ندرا و به هه‌مه‌ره‌نگترین گروپ له ناسا ئه‌ژمارده‌كرێت، كه (9) پیاو، (4)یان له نێویاندا شاره‌زاییه‌كی بێ وێنه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ (9) ژن كه (5)یان له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی ناسا-ن.
ناسا به‌ڵێنی داوه، یه‌كه‌مین ژن له‌سه‌ر رووی مانگ پیاسه بكات. ئه‌مه‌ش ناو و وێنه‌ی ئه‌و 9 ژنانه‌ن، كه له ئاماده‌كاریدان:
1- كریستینا كۆك (41 ساڵ)
كریستینا كۆك له ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا گه‌وره بووه. له زانكۆی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی زانستی له ئه‌ندازه‌ی كاره‌با و فیزیا به‌ده‌ستهێناوه. ماسته‌ری زانستی له ئه‌ندازه‌ی كاره‌با وه‌رگرتووه. كۆك ئه‌ندازیاری كاره‌بایه له ناسا و زانكۆی جۆنز هۆبكز. له‌ساڵی (2013) وه‌ك كه‌شتیوان راهێنانی كردووه، له‌ساڵی (2019)دا یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی له وێستگه‌ی كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، ماوه‌كه‌ی (328) رۆژ بوو، كه درێژترین گه‌شتی ئاسمانی بووه.
2- جیسیكا مه‌یه‌ر (43 ساڵ)
جیسیكا مه‌یه‌ر له ویلایه‌تی مین له دایكبووه و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه. بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی ته‌كنیكی له زانستی بایۆلۆژی له زانكۆی براون وه‌رگرتووه، دواتر ماسته‌ری زانستی له خوێندنی بۆشایی ئاسمانی له زانكۆی گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه. دواتر دكتۆرای له زانستی زینده‌وه‌رزانی ده‌ریایی له په‌یمانگای سكریبس -ی ئه‌وشنۆگرافی وه‌رگرتووه.
له فاكلتی لوكهید مارتن -ی له توێژینه‌وه‌ی مرۆیی كاری كردووه، ئێستا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارفارد.
به‌شداری پشكنینی چوونه ژێر ده‌ریایی كردووه له په‌یمانگای سكریبس بۆ جه‌مسه‌ری باكور و بلیز. بۆیه‌كجار گه‌شتی بۆشایی ئاسمانی له‌گه‌ڵ كریستینا كۆك له‌ساڵی (2019) دا كردووه.
3- ئان ماكلیین (41 ساڵ)
ژیانی كۆلۆنێل ئان ماكلین له واشنتۆن بووه. به‌كه‌لۆریۆسی زانستی له ئه‌ندازیاری میكانیكی فرۆكه‌وانی، له ویست پۆینت به‌ده‌ستهێناوه، ماسته‌ری زانستی له ئه‌ندازه‌ی فرۆكه‌وانی له زانكۆی باس و دووه‌مین ماسته‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی بریستۆل به‌ده‌ستهێناوه.
ماكلین فرۆكه‌وانێكی سه‌ربازی به‌توانایه، زیاتر له (2000) سه‌ربازی فرۆكه‌وانی له‌سه‌ر 20 جۆری فرۆكه كردووه. دواهه‌مین كاری وه‌ك ئه‌ندازیاری فرۆكه‌وانی له وێستگه‌ی گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌تی كاریكردووه.
4- كیت رۆبنز (42 ساڵ)
كیت رۆبنز له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گه‌شه‌ی كردووه، به‌كه‌لۆریۆسی زانستی له بایۆلۆژی مالیلۆكیله‌ر له زانكۆی كالیفۆرنیا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها دكتۆرای له بایۆلۆژی شێرپه‌نجه له زانكۆی ستانفۆرد وه‌رگرتووه.
پێش ئه‌وه‌ی ببێت به كه‌شتیوانی گه‌ردوونی، رۆبنز به‌شێك بووه له سه‌رخستنی تیمی نه‌خۆشی دڕكه و مێكوته.
هه‌روه‌ها له په‌یمانگای وایتهید-ی توێژینه‌وه‌ی بایۆمێركل-ی سه‌ر به په‌یمانگای ماساچوێتس -ی ته‌كنۆلۆژیا، خوێندنی نه‌خۆشی ڤایرۆس-ی خوێندووه.
ئه‌و هه‌ڵبژێردراوه له تیمی كه‌شتیوانی گه‌ردوونی له ساڵی 2009 و له‌چوارچێوه‌ی یه‌كه‌مین گه‌شتی له ساڵی (2016) بووه یه‌كه‌مین زانا، (دی ئێن ئه‌ی) له خولگه‌ی گه‌ردوون رێكخست.
روبینز ئێستا یه‌كێكه له‌و تیمه 5 كه‌سییه‌ی وێستگه‌ی گه‌شتی گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌تی. دوای ئه‌وه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر گه‌یشته بۆشایی ئاسمان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌مێننه‌وه، ئه‌م وه‌ك ئه‌ندازیاری فرۆكه‌وانی به‌شداری كرد.
5- ستیفانی ویلسۆن (54 ساڵ)
ستیڤای ویلسۆن كه له ماساچوێتس گه‌وره بووه و دواتر به‌كه‌لۆریۆسی زانستی له زانستی ئه‌ندازه له زانكۆی هارفارد هێناوه. دواتر ماسته‌ری له زانستی ئه‌ندازه‌ی فرۆكه و بۆشایی ئاسمانی له زانكۆی ته‌كساس وه‌رگرتووه. ویلسۆن به ئه‌زموونترین و درێژترین خزمه‌تی هه‌یه له بواری كه‌شتیوانی له نێو تیمه‌كه‌ی ئه‌رستیمس.
له‌ساڵی (2007) و (2007) و (2010)، سێ جار وه‌ك نێرده‌ری مه‌كۆی فه‌زایی به‌شداری كردووه و وه‌ك سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌ی جیلن-ی سه‌ر به ناسا و ئه‌ندامی نوسینگه‌ی كه‌شتیوانانی گه‌ردوونی خزمه‌تده‌كات.
6- نیكۆل مان (43ساڵ)
نیكۆل مان، یه‌كێكه له چالاكوانانی تیمی ئه‌رستیمس-ی ناسا، له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دایك بووه. به‌كه‌لۆریۆسی زانستی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكی له ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگرتووه و ماسته‌ری زانستی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكی له ستانفۆرد به‌ده‌ستهێناوه.
مان، كۆلۆنێله له هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانی سوپای ئه‌مه‌ریكا. دووجار به‌شداری شه‌ڕی له ئه‌فغانستان و عێراق كردووه. له‌ساڵی (2013)دا بۆ گه‌شتێكی ئاسمانی ده‌ستنیشانكرا، به‌ڵام نه‌یتوانی گه‌شته‌كه بكات، له‌بری ئه‌وه له تیمی پرۆگرامی بازرگانی كاریكرد. تا ساڵی رابردوو یه‌كه‌م گه‌شتی گه‌ردوونی كرد به كه‌شتی ستارلاینر -ی سه‌ر به بوینگ بۆ وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی.
7- جاسه‌مین ماگبالی (37 ساڵ)
جاسه‌مین ماگبالی له نیویۆرك-ه‌وه هاتۆته دنیاوه، بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی سیاسی له ئه‌ندازه‌ی گه‌ردوونناسی له‌گه‌ڵ نه‌كتۆلۆژیایی زانیارییه‌كان (ئای تی) به‌ده‌ستهێناوه له كۆلێژی خوێندنی باڵای ده‌ریاوانی. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایه‌تی له گه‌شتی ئاسمانی. زیاتر له 150 ئه‌ركی گرنگی له هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانیدا جێبه‌جێكردووه.
جاسه‌مین توانیویه‌تی 200 كاتژمێر فرۆكه‌وانی بكات، له سه‌ر 25 فرۆكه‌ی جۆری جیاواز.
له‌ساڵی (2017) په‌یوه‌ندی به تیمی گه‌شتییه‌وانی ناسا كردووه و تا ئێستا هیچ گه‌شتێكی بۆ بۆشایی ئاسمانی ئه‌نجامنه‌داوه.
8- كایلا بارون (33 ساڵ)
كایلا بارون له واشنتۆن گه‌وره بووه و هه‌ر له‌وێش بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی سیستمی ئه‌ندازیاری له ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ستهێناوه. دواتر ماسته‌ری له ئه‌ندازه‌ی ئه‌تۆمی له زانكۆی كامبریدج وه‌رگرتووه.
ئه‌و سه‌ره‌تایه‌تی له گه‌شتی ئاسمانی، به‌ڵام یه‌كێكه له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی هێزی ده‌ریایی وه‌ك ئه‌فسه‌ری جه‌نگی ژێرده‌ریایی و ئه‌ندامی پله یه‌كی ژنانه بۆ گروپی ژێرده‌ریایی راسپێردراوه. هه‌روه‌ها بارون ئه‌ندامی تیمی گه‌شتیوانانی بۆشایی ئاسمانی (2017)ی ناسا بووه، به‌ڵام تا ئێستا گه‌شتی نه‌كردووه بۆ بۆشایی ئاسمان.
9- جیسیكا واتكینز (32 ساڵ)
جیسیكا واتكینز له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ گه‌وره بووه، بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی له زانستی جیۆلۆجی و ژینگه‌ی له زانكۆی ستانفۆرد وه‌رگرتووه. دواتر ماسته‌ر و دكتۆرای پێكه‌وه له جیۆلۆجی له زانكۆی كالیفۆرنیا به‌ده‌ستهێناوه. كاتێك له ساڵی (2017) له‌لایه‌ن ناساوه ده‌ستنیشانكراوه، جیسیكا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌به‌شی زانستی جیۆلۆجی و ئه‌ستێره‌كان له په‌یمانگای كالیفۆرنیا بۆ ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌نجامداوه.
دواتر كاریكرد له‌سه‌ر كه‌شتی بۆشایی ئاسمانی مه‌ریخ كیوریۆسیتی. به‌ڵام تا ئێستا هیچ گه‌شتێكی بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌نجامنه‌داوه.