سبه‌ی خۆرگیران رووده‌دات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سبه‌ی خۆرگیرانی ته‌واوی له‌كۆتا مانگی ساڵی 2020 رووده‌دات. ئه‌م رووداوه ئاسمانییه ده‌گمه‌نه له رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م رووده‌دات كاتێكه كه مانگ رێگری ده‌كات له گه‌یشتنی تیشكی خۆر به زه‌وی. واته مانگ ده‌كه‌وێته نێوان خۆر و زه‌وی.
به‌پێی راپۆرتێكی ناسا خۆرگیرانه‌كه به باشووری گۆی زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و رووه‌و ئه‌مه‌ریكای باشوور (ئه‌مه‌ریكای لاتین) ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌دیاریكراوی له چیلی و ئه‌رجه‌نتین خۆرگیرانی ته‌واوی رووده‌دات ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا ته‌واو ساف بێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه ئه‌گه‌ر پاپۆڕ یان به‌له‌مێك له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و هێمن وه‌ستا بێت ئه‌وا سه‌رنشینانی خۆرگیرانی ته‌واو ده‌بینن.
پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت رووداوه سرووشتییه‌كه ببینن و له گۆشه‌یه‌كی سه‌رگۆی زه‌وین كه دیارده‌كه نزیكه لێوه‌ی. ئه‌وا له‌رێگه‌ی ناساوه ده‌توانن له رێڕه‌وی رۆیشتنی خۆرگیرانه‌كه بزانن كه له‌و شوێنانه خۆرگیرانی نیمچه‌یی یان نیوه‌ییه كه خۆر له شێوه‌ی بازنه‌یه‌كی قه‌پلێگیراودایه.
دیمه‌نی خۆرگیرانه‌كه له‌لایه‌ن ناساوه ده‌گوازرێته‌وه و له كاتژمێر 8:02 له زه‌ریای هێمن-ه‌وه خۆرگیرانی ته‌واوی ده‌ستپێده‌كات.