وەزیری ناوخۆی عێراق لە شنگال لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەوە
K24 - هەولێر
وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ گەیشتە شنگال و لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانی قەزاکە کۆبووەوە.
میدیا عێراقییەکان لەبارەی سەردانەکەی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێن "بۆ ئەوەیە بەشێوەیەکی مەیدانی رەوشی شنگال ببینێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بەهۆی خراپیی رەوشی کەشوهەوا، تەنیا لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شنگال لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەتەوە و کۆتایی بە سەردانەکەی هێناوە".
هەولێر و بەغدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال رێککەوتن و رۆژی 10ـی ئۆکتۆبەر رەشنووسی رێککەوتنەکەیان بڵاوکرایەوە.
رێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دووباره گهڕاندنهوهی ئاسایش، سهقامگیری و ئاساییكردنهوهی دۆخی شنگال بوو، بەجۆرێک لهگهڵ بنهما دهستووری و یاساییهكان بگونجێت.
بوونی هێزی چەکدار و پەکەکە لە شنگال، رێگربوون لەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رووبکەنە ناوچەکە و ئاوەدانی بکەنەوە، ئەمەش بەربەست بووە لەبەردەم خەڵکی ناوچەکە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان و جێهێشتنی کەمپەکانی ئاوارەیی، کە ئێستا 80٪ـیان لەنێو کەمپدا دەژین.