ئەمەریكا: رۆڵی ناتۆ لە عێراق فراوانتر دەبێت

"كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق به‌گوێره‌ی پلان به‌ڕێوه‌ده‌چێت"
ناتۆ لە عێراق
ناتۆ لە عێراق

K24 - ھەولێر

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئەمەریكا رایگەیاند، بە كووانەوەی ھێزەكانیان رۆڵی رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور (ناتۆ) لە عێراق فراوانتر دەبێت.

ژەنەراڵ فرانک ماکێنزی، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، به‌ كه‌مكردنه‌وه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ داهاتوودا رۆڵی هێزه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق فراوانتر ده‌بێت.

ئاماژه‌یدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق به‌گوێره‌ی پلان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتووشدا ته‌واو ده‌بێت، جگە لەمەش كار له‌ سه‌ر ئه‌رك و رۆڵی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مەریكا ده‌كرێت، کە له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و هاوكاریانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.

ماكێنزی روونیکردەوە، وڵاته‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هاوپەیمانانیاندا له‌ ناوچه‌كه‌ لە كاری هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.