پارێزگاری دهۆك: پەكەكە بووەتە مایەی ماڵوێرانی بۆ ھەرێمی كوردستان

"به‌هۆی په‌كه‌كه‌ به‌ سه‌دان گوند ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌"
عەلی تەتەر - پارێزگاری دھۆك
عەلی تەتەر - پارێزگاری دھۆك

K24 - ھەولێر

عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆك رایگەیاند، بوونی پەكەكە و گواستنەوەی شەڕ بۆ نێو خاكی ھەرێمی كوردستان، بووەتە مایەی ماڵوێرانی بۆ ھەرێمی كوردستان و نەتواندراوە سەدان گوند ئاوەدان بكرێنەوە.

پارێزگاری دھۆك ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە لەگەڵ شەڕ نین، داوا دەكەین بە دیالۆگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەگەر ھەر بەردەوامی بە شەڕ دەدەن، پێویستە شەڕ بگوازنەوە نێوماڵی خۆیان و خەڵكی ئێمە ماندوو بووە و 32 ساڵە خەڵكی ناوچەكانی لە گوندەكانیان بێبەش بوون و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان".