جاشی شه‌عبیی
ئێراق سه‌رقاڵی له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمه، له‌م پلانه‌دا کوردیش به‌شداره، وه‌ک پیشه‌یه‌کی دێریینه. سیاسه‌تی برسێتییکردن، به‌عه‌ره‌بکردن و داگیرکردن، سیاسه‌تێکه که له‌وه‌ته‌ی ئێراق دروستبووه هه‌موو ده‌وڵه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕووخێنراوه‌کانی ئێراق دژ به کورد پراکتیزه‌یان کردووه. هه‌نووکه هه‌روه‌ک سیاسه‌تی حکومه‌ته تۆتالیتێره‌کانی پێشووی ئێراق، ئێراقی نوێش سیاسه‌تی به جاشکردنی کورد دژ به کورد خۆی پراکتیزه ده‌کات. چونکه خه‌رجییه‌کی که‌می تێده‌چێت، دڵسۆزترن بۆ حکومه‌ت وه‌ک له عه‌ره‌به‌کان خۆیان، شاره‌زای ناوچه‌که و زمان‌زان و بێ چاووڕوون. له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا شه‌ڕی پێشمه‌رگه و جاش، جاشی شه‌عبیی ده‌بێته باسی گرنگی میدیاکانی کورد. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆرێک نییه له براکووژیی؟ وه‌ڵام، به‌ڵێ، ئه‌مه‌ش براکووژییه. به‌ڵام برای دووهه‌م، خۆی به ویستی خۆی ئه‌م جاشێتییه هه‌ڵده‌بژێرێت و بڕیار له‌سه‌ر کووشتنی برای یه‌که‌می خۆی ده‌دات.
به‌منزیکانه ته‌واوی ده‌زگاکانی ئێراق پڕ ده‌بن له ته‌ها محێدینه‌کانی کورد، له چڵه‌پۆوه هه‌تاوه‌کوو قه‌د. مه‌ترسیی له‌م ئێراقه نوێیه‌دا ئه‌وه‌یه، که به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد به ویست و ئازادیی خۆی ببێت به جاشی ئێراق. ئیدی لێره‌وه شار و گوونده‌کان پڕده‌بن له فه‌وج، ده‌شێت له‌بری مسته‌شار ناوێکی مۆدێرنتر بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌م پۆسته، هه‌ر بۆ نموونه ناویان بنێن نوێنه‌رانی شه‌عبیی. ده‌ششێت هه‌ندێک لایه‌ن له‌م پرۆسه مۆدێرنه‌دا به کراسی به‌ری خۆیانه‌وه، خۆیان بکه‌ن به‌م ماڵی پلانه‌دا و پێشنیاری ناویشیان بۆ خۆیان هه‌بێت، هه‌ر بۆ نموونه گۆڕانی شه‌عبی، جیلی شه‌عبیی، یه‌كیتیی شه‌عبیی، ئیخوان و مجته‌مه‌عی شه‌عبیی ....هتد.
جاران، واتا له سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕیندا، شه‌وان پێشمه‌رگه به کۆیه‌کی بچکۆلانه داده‌به‌زینه شاره‌وه و هه‌ڵیان ده‌کووتایه سه‌ر ماڵه جاشێک، سه‌ر بنکه‌ی کۆمه‌ڵێک جاش، به‌ڵام ئاخۆ ده‌بێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا چیبکرێت؟ ئه‌م هه‌موو خوێنڕشتنه، هێنده‌ی تر وێرانمان ده‌کات. که‌واته ده‌بێت ڕێگایه‌کی ئاشتییانه‌تر بدۆزینه‌وه. ڕێگای ئاشتییش بریتییه له جیاکردنه‌وه. واتا ئه‌وانه‌ی حه‌زیان به جاشێتییه، با ڕێگایان پێبدرێت ببنه جاش، لێ له سنورێکی دیاریکراودا. ئه‌وانه‌شی حه‌زیان لێ نییه ببنه جاش، ئه‌وا ئه‌وانیش له سنوورێکی تردا جیابکرێنه‌وه. ئه‌وسا نێوانی ئه‌م دوو سنووره به دیوارێکی بڵند و به‌رین و درێژ، هاوشێوه‌ی دیواری چین جیابکرێته‌وه. ده‌شێت خه‌رجییه‌کی زۆری تێبچێت، لێ هێشتا هه‌رزانتر ده‌که‌وێت له‌سه‌رمان، وه‌ک له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه بڕێژین. ده‌شێت لێره‌دا کوردستان بچووکبکرێته‌وه، لێ کوردستانێکی بچووکی له سه‌دا سه‌د کوردیی باشتره وه‌ک له کوردستانێکی گه‌وره‌ی شه‌عبیی.
کوردستانێکی شه‌عبیی، خه‌ونی کۆمه‌ڵێک سیاسیی کورد و ڕۆشنبیری کورد و سه‌رۆک کۆماری کورد و ته‌واوی لایه‌نه عه‌ره‌به سیاسییه‌کانی ئێراقه له‌مپه‌ڕی شه‌عبییانه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی شۆڤێنییان. کوردستانێکی شه‌عبیی خه‌ونی به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی کورده له ده‌ڤه‌ره شه‌عبییه‌کاندا. کازمیی تۆ بۆ ئێمه لازمیی، ئه‌مه ویست و حه‌زی به‌شێک له هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ری سلێمانیی بوو. هه‌نووکه کازمیی هاسۆزه له‌گه‌ڵ خه‌م و ژانی خه‌ڵکیی ده‌ڤه‌ری سلێمانییدا. کازمیی له تووڕه‌یی پاساوداری سلێمانیی شاره حه‌یاته‌که تێده‌گات. کازمیی پێویست بۆ سلێمانیی خۆویست به هه‌ر سێ زمانی کوردیی و عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی په‌یامێک بڵاوده‌کاته‌وه. له په‌یامه‌که‌دا هاوسۆز و هاوخه‌مه و له بژێویی خه‌ڵکی شاره‌که حه‌یاته‌که ده‌پرسێته‌وه.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا، ئه‌و کاته‌ی به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی باشوور به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێککه‌وتن، به‌شێک له هاووڵاتییانی کوردی باشوور له هه‌نده‌راندا بوونه خاوه‌نی پاشناوی وه‌ک جاف، بابان و شاڵیی و ...هتد، ئه‌مجۆره هاووڵاتییانه خاوه‌نی کۆمپلێکسی نرخی خود بوون، واتا هه‌ستیان به که‌میی خۆیان ده‌کرد و له ڕێگای پاشناوێکه‌وه هه‌وڵی پارسه‌نگیی نرخی خۆیان ده‌دا. دواجار ئه‌م تاکانه ئه‌م کۆمپلێکسه‌یان نه‌ک تێنپه‌ڕاند، به‌ڵکوو شاردیانه‌وه، که له کۆتاییدا تووشی برسێتییه‌کی ڕۆحیی به‌رده‌وامییکردن.
ئێستا به‌شێکی هاووڵاتییانیی سلێمانیی و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی، خاوه‌نی هه‌مان گرفتی هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانینن. لێ کێشه‌ی ئه‌وان به پاشناوێکی وه‌ک جاف و بابان چاره‌سه‌ر ناکرێت، به‌ڵکوو به ئێراقییبوون. جارێک ده‌نگیان بۆ مالیکیی و جارێک بۆ عه‌بادیی کۆده‌کرده‌وه و ئێستاش پێویستیان به کازمییه. پێویستیان به شه‌عبییبوونی خۆیانه. ئیدی ده‌شێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ناوی سلێمانیی له شاره حه‌یاته‌که‌وه بگۆڕدرێت بۆ شاره شه‌عبییه‌که.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، که ئاخۆ تۆ له ئاینده‌دا ده‌بیته خه‌ڵکی کام سنور، سنوری شه‌عبیی یاخوود کوردیی؟