سانا: ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی سووریا ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی "سانا"ی ره‌سمیی سووریا بڵاویكرده‌وه، كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له رێی ده‌روازه‌ی "وه‌لید"ی نایاساییه‌وه، به تانكه‌ر نه‌وتی ده‌وروبه‌ری "حه‌سه‌كه" ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، شه‌وی رابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا به كاروانێك، كه (85) بارهه‌ڵگر و تانكه‌ری نه‌وتی له خۆگرتبوو، روویان له عێراق كردووه.
ئاماژه‌ی داوه، (16) زرێپۆشی ئه‌مه‌ریكایی یاوه‌ری كاروانه‌كه‌یان كردووه.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی دیمه‌شقیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی عێراق كراوه، بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێت.