فیرقه‌یه‌كی عێراقی بۆ داگیركردنی گوندی په‌ڵكانه یاوه‌ری عه‌ره‌بی هاورده ده‌كات
K24- كه‌ركووك:
فیرقەی هەشتی سوپای عێراق بە چەکە قورسەکانیانەوە چوونەتە گوندی پەڵکانە و پاڵپشتی لە عەرەبە هاوردەکانی هۆزی شەمەر دەکەن، هێزەکانی سوپای عێراق کوردانی دانیشتووی سنوورەکەیانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، تەنیا سێ رۆژیان لە بەردەمە بۆ رێککەوتن لەگەڵ عەرەبە هاوردەکان، ئەگەر نا هێز بەکاردەهێنین.
بە گوتەی دانیشتووانی گوندی پەڵکانەش، رێککەوتن بەلای هێزەکانی عێراق واتا رادەستکردنی زەوی و زاریانە بە عەرەبی هاوردە، جه‌ختیش دەکەنەوە، کە زەوی و خانووەکانیان رادەستی عەرەبەکان ناکەن و هەرچییەکیشیان پێبکرێت لە دژی تەعریبکردنەوەی گوندەکەیان ئامادەن بیکەن.
له‌كاتێكیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی هاورده له سه‌رجه‌م شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاورده‌ی ئه‌و گونده كراون، محەمەد فارس، دانیشتوی پەڵکانە ده‌ڵێت: هێزێكی زۆر بۆ ترساندنی خه‌ڵكه‌كه هاتوونه‌ته ئێره و له ماوه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێردا زیاتر له 2 هه‌زار عه‌ره‌بی هاورده‌ش هاتوون.
هاوكات سوپای عێراقیش به شێوه‌یه‌ك گونده‌كه‌ی ته‌نیوه، كه هیچ كووچه و كۆڵانێكی ئه‌و گونده نه‌ماوه كه ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی سوپای لێ نه‌بینرێت، ئێستا ته‌نها 75 ماڵ له سنووره‌كه ماون و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش هانایان بۆ په‌رله‌مانتارانی كورد هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دانانی سنوورێك بۆ ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه‌یان چڕبكه‌نه‌وه.
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان هه‌یه، سبه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌مه پیلانه بۆ ته‌عریبكردنی كه‌ركووك و ده‌ركردنی كوردی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی هاورده له شوێنی ئه‌وان.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتوبه‌ری ساڵی 2017، هێزه عێراقیه‌كان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی كوردیان له سنووره‌كه كردووه، ئه‌گه‌ر پیلانی داگیركردنی په‌ڵكانه‌ش سه‌ربگرێت، ئه‌وكات ته‌عریب ده‌بێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی جددی له‌سه‌ر ته‌واوی سنووره‌كه، كه له 42 گوندی سنووری دوبز له رۆژئاوای كه‌ركووك پێكهاتوون.
H.B