داعش پێگەیەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە حەوێجە بە دوو مووشەك كردە ئامانج

چەكدارانی داعش بە دوو مووشەكی "RBG7" بۆردومانی خاڵێكی سەر بە پۆلیسی ئیتحادییان كردووە لە گوندی (تارە بەغل)
پۆلیسی ئیتیحادی
پۆلیسی ئیتیحادی

K24 – ھەولێر:

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، چەكدارانی سەر بە رێكخراوی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر پێگەیەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە یەكێك لە گوندەكانی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركووك، ھێرشەكە ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی نیشتیمانی عێراقی بۆ ھەواڵ (نینا) چەكدارانی داعش بە دوو مووشەكی "RBG7" بۆردومانی خاڵێكی سەر بە پۆلیسی ئیتحادییان كردووە لە گوندی (تارە بەغل)ی سەر بە  ناحیەی ریاز لە قەزای حەوێجە. یەكێك لەو مووشەكانە تەقیوەتەوە و ئەوەی دیكە نەتەقیوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەیكردەوە، ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لەو ھێرشە نەكەوتووەتەوە.